پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

یووسف محەممەد

یووسف محەممەد سادق لەدایکبووی 1978. لەماوەی نیسانی 2014 تاکوو شووباتی 2019 سەرۆکی پەرلەمانی باشووری‌ کوردستان بووە.

ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕانە و لە ھەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان سەرکەوت و لە دانیشتنی 29ی نیسانی 2014 بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردا.

یووسف محەممەد ساڵی 2007 بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەتی نێودەوڵەتی لە زانکۆی نەھرین وەرگرتووە و بڕوانامەی دکتۆراشی وەرگرتووە.

لە نێوان ساڵانی 2008 و 2010 سەرۆکی بەشی زانستە ڕامیارییەکانی بووە لە کۆلیژی زانستە ڕامیاری و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی.

لە ساڵی 2008 ڕێکخەری لیژنەیەکی ئەکادیمی و یاسایی بووە بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان کە دواتر لە دوو توێی کتێبی “پێداچوونەوەیەک بۆ پرۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان” لە لایەن کۆمپانیای وشەوە چاپ کراوە.

لە ساڵی 2010ـەوە ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان بووە.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌