هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

2

ئه‌بوو خه‌نجه‌ر

عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د كاكه‌یی ناسراو به‌ ئه‌بوو خه‌نجه‌ر‌، له‌دایكبووی‌ 1957 خه‌ڵكی‌ گوندی تۆپزاوه‌ی قه‌زای داقوقه له‌ كه‌ركووك له‌ باشووری‌ كوردستان.

ئه‌بوو خه‌نجه‌ر له‌ كاكه‌ییه‌ ره‌سه‌نه‌كانه‌. ئه‌نجومه‌نی گونده‌كه‌یه‌ و له‌ناو كاكه‌ییه‌كاندا كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و لای خه‌ڵك خۆشه‌ویسته‌. جگه‌ له‌ كشتوكاڵ سه‌رقاڵی ئاژه‌ڵدارییه‌ و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش لای ئه‌و كارده‌كه‌ن.

خه‌نجه‌رێكی‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ حه‌وت پشتیه‌وه‌ بۆی ماوه‌ته‌وه‌ و نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ لێی دانەبڕاوە‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش نازناوی ئه‌بوو خه‌نجه‌ری پێ به‌خشیووە.

پیاوێكی كه‌ڵه‌گه‌ته‌، سمێڵێكی پڕ و قه‌ترانی هه‌یه‌؛ زۆرینه‌ی كات به‌ جلوبه‌رگی كوردی شاڵ و مشكییه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، پشتێنێكی پان ده‌به‌ستێت و له‌لاقه‌دی راستی كه‌مه‌ریدا، خه‌نجه‌ره‌كه‌ ده‌خاته‌ ژێر پشتێنه‌كه‌یه‌وه‌.

ده‌سكی خه‌نجه‌ره‌كه‌ بە‌ ده‌ره‌وه‌یە‌ و ته‌زبیحێكی قه‌زوانی قاوه‌یی پێوه‌ ئاڵاوە.

ته‌مه‌نی ئه‌و خه‌نجه‌ره‌، نزیكه‌ی 200 ساڵه‌، له‌ باوباپیرانییه‌وه‌ ده‌ستاوده‌ستی كردووه‌، تا گه‌یشتۆته‌ مام عه‌زیز و ئه‌ویش دوای خۆی به‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه‌ ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ به‌ كه‌سێكی دیكه‌ ده‌سپێرێت.

ئه‌بوو خه‌نجه‌ر 45 ساڵه‌ ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ لایه‌تی‌ و ده‌یپارێزێ‌.

خه‌نجه‌ره‌كه‌ بۆته‌ ناسنامه‌ی ئه‌و و له‌ ناو خه‌ڵكدا به‌ ئه‌بوو خه‌نجه‌ر ناسراوه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌