هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

7

ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لی

ئه‌حمه‌د ئیسماعیل كوڕی‌ مه‌لا ئیسماعیل ساڵح نانه‌كه‌لییه‌‌و له‌ ساڵی‌ 1954 له‌ گوندی‌ شێخ شێروان له‌ هه‌ولێر له‌ باشووری‌ كورستان له‌دایك بووه‌.

 زۆربه‌ی‌ پله‌كانی‌ خوێندنی‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ بڕیوه‌.

دوای‌ ته‌واوبوونی‌ له‌ په‌یمانگا ده‌ست به‌ كاروكاسبی‌‌و هه‌نگاو نان به‌ره‌و خه‌ونه‌كانی‌ ده‌كات.

سه‌ره‌تا له‌ شاری‌ هه‌ولێر كارگه‌ی‌ بلۆك ده‌كاته‌وه‌. سه‌ره‌تاكانی‌ ده‌یه‌ی‌ 70 روو له‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ جووجه‌ڵه‌‌و مریشك دكا. دواتر ده‌ست به‌ كاری‌ بازرگانی‌ گواسته‌نه‌وه‌‌و گه‌یاندن ده‌كا.

ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له‌دوای‌ راپه‌ڕینی‌ كوردستان 25 هه‌زار دیناری‌ ئه‌و كاته‌ وه‌ك یارمه‌تی‌ ده‌دا به‌ به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌.

دوای‌ راپه‌ڕین‌و گه‌مارۆی‌ سه‌ر كوردستان كێشه‌ی‌ زۆری‌ بۆ ساز ده‌بێ‌‌و حیزبی‌ به‌عس تۆمه‌تباری‌ ده‌كا به‌ خیانه‌ت‌و سزای‌ له‌ سێداره‌دانی‌ بۆ ده‌ر ده‌كا.

ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له‌ زیندان به‌رده‌وام كاری‌ خێرخوازی‌ ده‌كا‌و ته‌نیا داوای‌ كردووه‌ كه‌ دۆعای‌ بۆ بكه‌ن نه‌جاتی‌ بێ‌.

ساڵی‌ 1996 ده‌كه‌وێته‌ به‌ر لێبوردنی‌ گشتی‌ و ئازاد ده‌بێ‌. ئه‌ویش عێراق جێ‌ دێڵێ‌‌و روو له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌كا‌و ده‌ست به‌ كاری‌ بازرگانی‌ ده‌كاته‌وه‌.

دوای‌ 2003 كه‌ رێژیمی‌ به‌عس رووخا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوردستان‌و ده‌ست ده‌كا به‌ پڕۆژه‌ی‌ پیشه‌سازی‌‌و كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازی‌. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی‌ كاره‌با له‌ كوردستان‌و عێراق.

ئه‌حمه‌د ئیسماعیل خێرخوازێكی‌ به‌ناوبانگه‌‌و خه‌ریكی‌ كاری‌ خێرخوازییه‌. چه‌ندین مزگه‌وت رێكخراوی‌ خێرخوازی‌ بۆ یارمه‌تیدانی‌ هه‌ژارانی‌ درووست كردووه‌‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زه‌كات، ساڵانه‌ چه‌ندین میلیۆن دۆلار به‌سه‌ر خه‌ڵكی‌ فه‌قیر‌و هه‌ژار دابه‌ش ده‌كا.

ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند‌و بازرگانه‌ به‌ ناوبانگه‌ی‌ باشووری‌ كورستان نه‌خۆشخانه‌یه‌كیشی‌ دووست كردووه‌‌و ساڵانه‌ ده‌واو ده‌رمان زۆریش بۆ كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌كا. هه‌روه‌ها باڵاخانه‌یه‌كی‌ 8 نهۆمی‌ بۆ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان درووست كردووه‌.

به‌ میلیۆنان دۆلاری‌ داوه‌ به‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌‌و بنه‌ماڵه‌ شه‌هیده‌كان‌و قوتابی‌ زۆری‌ ناردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بۆ خوێندن.

چه‌ندین وێستگه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ كاره‌باری‌ له‌ كوردستان و عێراق درووست كردووه‌.

 ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به‌ پڕۆژه‌كانی‌ ده‌رفه‌تی‌ كاری‌ بۆ هه‌زاران كه‌س ره‌خساندووه‌‌و ده‌یان كارخانه‌‌و كارگای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ درووست كردووه‌.

ئه‌حمه‌د ئیسماعیل خاوه‌نی‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیایه‌ به‌ناوی‌ ماس كه‌ سه‌رمایه‌كی‌ به‌ ده‌یان میلیارد دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێ‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌