چوارشەممه - 8ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

2

عەلی عاشق

عەلی عەبدوڵا شێخ، ناسراو بە عەلی عاشق ساڵی 1937 لە گوندی سرێشمەی سەر بە شارەدێی خەلیفان لە سنووری شارۆچكه‌ى سۆران لەدایك بووە.

به‌ بێ كەسوكار لە خانووێكدا كە لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە چەند ساڵێك بەر لە ئێستە بە تەواوی كەلوپەلی ناو ماڵەوە بۆی دروست كراوە بەتەنیا ژیانی‌ بەسەر ده‌برد.

ژیانی پڕ بوو‌ له‌ ناسۆری عه‌شقێكی ناکام. ئه‌و پیاوه‌ سوێندی خواردبوو‌، له‌ تاوی به‌ مراز نه‌گه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌ی له‌ دڵیدا بووه‌، روو له‌ شوێنێكی ته‌نیا بكات و ژیانی تا هه‌تایی هه‌ڵبژێرێت.

له‌ ته‌مه‌نی لاوێتیدا ئه‌وینداری كچێك بووه‌، هه‌رچه‌ند هه‌وڵی داوه‌ لەگەڵ کچەکە به‌ مرازی دڵ بگه‌ن، به‌ڵام رێگرییان لێ كراوه‌ و نه‌یانهێشتووه‌ بۆ یه‌كتر ببن، به‌مه‌ش ژیانی ته‌نیایی هه‌ڵدەبژێرێت و ئه‌وینداری هیچ كچێكی تر نا‌بێت. پاشان گوندیش جێ ده‌هێڵێت و له‌ گه‌لی عه‌لی به‌گ كه‌ یەکێکە لە سەیرانگە بەنێوبانگەکانی هەرێمی کوردستان، دەگیرسێتەوە.

به‌رده‌وام خه‌ڵكێكی‌ زۆر سه‌ردانیان كردووه‌‌و رێزیان لێ‌ گرتووه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ڤاڵانتاین، هه‌رچه‌ند جاری‌ واش بووه‌ كه‌سانێكی‌ نه‌فس نزم ئازاریان داوه‌.

عەلی عاشق سه‌باره‌ت به‌ عه‌شقه‌كه‌ی‌ وتوویه‌: ئەویش لە ماڵێکدا دانیشتووە لە سرێشمە و هاوسەرگیری نەکردووە. من و ئەو لەیل و مەجنوونین و لەیەکدی دابڕاوین، بەڵام لەوانەیە لە بەهەشت و لە رۆژی دواییدا بەیەکدی شادبینەوە.

 عەلی عاشق زیاتر له‌ 60 ساڵ‌ له‌ گه‌لی عه‌لی به‌گ لە په‌ناگه‌یه‌كدا بەتەنیا ژیا‌و له‌ ته‌نیاییشدا سه‌ری‌ نایه‌وه‌.

عەلی عاشق ساڵی 2020 كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌