هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

2

عه‌لی جۆڵا

عه‌لی‌ جۆڵا ساڵی 1940 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ باشووری‌ كوردستان له‌ دایكبووه.

هونه‌رمه‌ندێكی‌‌ شێوه‌كاره‌.

ساڵی 1966 ئه‌كادیمیای هونه‌ری له‌به‌غدا ته‌واو كردووه‌.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خاوه‌نی‌ مێژوو‌یه‌كه‌ له‌كاركردن له‌بواری‌ شێوه‌كاریداو له‌ماوه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ هونه‌ریدا چه‌ندین پیشانگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ كردۆته‌وەو‌ له‌چه‌ندین پیشانگه‌ی‌ هاوبه‌شیشدا به‌شداریی‌ كردووه‌ وه‌كوو:

ساڵی 1963 یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی گرافیك ـ له‌هۆڵی ناوه‌ندی كچان له‌ سه‌ركارێز، سلێمانی كردووه‌ته‌وه‌.

له‌و ساڵه‌وه‌ به‌رده‌وام پێشانگای‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ له‌ شاره‌كانی‌ كوردستان‌و عێراق.

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی بووه‌ له‌ساڵی 1969 و تا ئه‌مڕۆ ئه‌ندامه‌.

ئه‌ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه‌.

به‌شداربووه‌ له‌ دامه‌زراندنی كۆلێژی هونه‌ر له‌زانكۆی سلێمانی.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌