دووشەممه - 16ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

10

ئه‌ستێره‌ كه‌ریم

ئه‌ستێره‌ كه‌ریم له‌دایكبووی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و نیشته‌جێی‌ وڵاتی‌ سوئێده‌.

پێشکەشکاری پێشووی ته‌له‌ڤزیۆنی‌ کوردستان و یه‌كێكه‌ لە کچە چالاكه‌كانی‌ تۆڕه‌ کۆمەڵایەتییه‌كان به‌تایبه‌ت فەیسبووک.

ئەستێرە ڕۆژانە بە لایڤ ڕەخنە لە دیاردە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێت. به‌رگری‌ له‌مافه‌كانی‌ ژنان ده‌كات و دژی‌ نه‌ریته‌ ته‌قلیدییه‌كان قسه‌ده‌كات.

ئەستێرە ساڵی‌ 2017 وێنه‌یه‌كی‌ نیمچه‌ رووتی‌ خۆی‌ بڵاو كرده‌وه‌‌و له‌گه‌ڵیدا په‌یامێكی‌ به‌ناونیشانی‌ "پەیامێک بۆ پیاوانی سێ پەڵە ڕەشەکەی کورد، سیاسی و دینی و پیاوسالاری" بڵاو كرده‌وه‌.

نوسیویەتی " به‌ڵێ بۆ ئازادی به‌ڵێ بۆ خۆ روت كردنه‌وه‌ ئێمه به روتی له دایك بوین و به‌ روتیش ئه‌مرین! نا بۆ شه‌ڕواڵ له پێ كردن"

ئه‌ستێره‌ پێشتر باسی لەوە کردبوو کە ئەو پارچە گۆشتە دەربکەوێت یان نا هیچ مانایەکی بۆ ئەو نییە. بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیەش کاردانەوەی زۆری‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌