پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

2

عەتا قەزاز

لە ساڵی 1947 لە شارى سلێمانی لەدایکبووە.

 شێوەکارێکى کوردە.

 لە ساڵی 1965 چووەتە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا.

 لە ساڵی 1969 لە هۆڵی فایەق حەسەن لە بەغدا پێشانگای تایبەتی کردووەتەوە.

 لە ساڵی 1970 بووەتە مامۆستای هونەر لە خوێندنگاکانى شارى سلێمانى.

 لە ساڵى 1970 یەکەمین پەیکەرى دروستکراوى ئەو لە شارى سلێمانى دانرا، کە یەکەمین پەیکەریش بوو لە شارى سلێمانى دابنرێت.

 لە ساڵی 1972 لە هۆڵی ناوەندی سلێمانی کچان لە سلێمانی پێشانگای تایبەتی کردووەتەوە.

 لە ساڵی 1979 بۆ خوێندن چووەتە ئیتالیا و لە شارى پیرۆجیا لە بەشى شێوەکارى وەرگیراوە.

 لە ساڵی 1984 بەشی شێوەکاریی تەواو کردووە.

 لە ساڵی 1988 بەشی پەیکەرسازیی تەواو کردووە.

 لە ساڵی 2000 لە بەریتانیا دەژی.

 لە ساڵى 2011 لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی پێشانگای تایبەتی کردۆتەوە.

له‌ ساڵی‌ 2019 ناوه‌ندی‌ حه‌وت ره‌نگه‌ 10 تابلۆی بۆ كرده‌ پۆستکارت بۆ ناوەندەکانی خوێندن و خوێندکاران.

 لە شاری‌ پیروجیای‌ ئیتاڵیا 3 پێشانگای‌ کردۆتەوە لە شارەکانى ڤێنتەرى، بێرمنگهام، لەندەنى بەریتانیا 5 پێشانگاى کردۆتەوە.

 بەشداریی چەندین پێشناگای هاوبەشی کردووە لە سلێمانى، بەغداد، بەرلین، رۆمان، پیروچاى، پارۆن، نیگرار...هتد

 خاوەنی چندین خەڵات و رێزلێانە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌