هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

2

ئازاد شه‌وقی

ئازاد شه‌وقی له ساڵی 1929 له شاری هه‌ولێر له‌ باشووری‌ كوردستان له‌دایك بووه‌.

خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاری دیوانییه‌ی باشووری ئێراق ته‌و‌اوكردووه و قۆناغی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی له‌شاری كه‌ركووك و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی له‌شاری به‌غدا ته‌واو كردووه، پاشان بۆماوه‌ی 13 ساڵ سه‌رپه‌شتیاری په‌روه‌رده‌یی بووه له شاری سلێمانی.

سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریی له‌‌ په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداوه ده‌ستیپێكردووه، له ژیانی هونه‌رییدا ده‌یان پێشانگای نایابی كردۆته‌وه، كه‌سه‌رجه‌می تابلۆكانی گوزراشت له‌جوانی كوردستان و كۆمه‌ڵی كورده‌واری ده‌كه‌ن.

مامۆستا ئازاد شه‌وقی له‌مانگی ئایاری ساڵی 2000 تووشی نه‌خۆشی بوو، ئه‌گه‌رچی دواتر نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری بۆكرا، به‌ڵام به‌ئازار و كۆمه‌ڵێك له هیوای هونه‌ری و مرۆڤایه‌تییه‌وه له‌ ساڵی 2002دا بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لێكنا.

مامۆستا ئازاد شه‌وقی له‌ 58 ساڵ له‌ته‌مه‌نی بۆ به‌رژه‌وه‌ندنی هونه‌ری زیاتر له‌ 11 پێشانگای شێوه‌كاری له‌ كوردستان‌و چه‌ندین وڵاتی‌ ئورووپایی‌‌و ئامریكا به‌ڕێوه‌ برد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌