کۆی دەنگەکان
2
دڵشاد کوێستانی
دڵشاد محەمەد ئەمین مەجید بەگ ناسراو به دڵشاد کوێستانی
لە ساڵی 1957 لە گەڕەکى ئیمام قاسم لە شارى کەرکوک لە دایکبووە.
شێوەکاره.
سەرەتا وەک شاعیر و دەنگبێژ، هاتوتە دنیای هونەرەوە.
لە سەرەتاى تەمەنى منداڵیدا خولیاى ئەدەب و هونەر بووه.
لە ساڵى 1961 لە تەمەنى 4 چوار ساڵى بەهۆى روخانى گەڕەکەیان جمهورى لەشارى کەرکوک و دەرکردنى باوکى لە کۆمپانیاى نەوت لەسەرکارەکەى بە بیانوى کوردبوونى لەگەڵ خانەوەداکەى هاتۆنەتە شارى سلێمانى.
خوێندنى سەرەتایى لە خوێندنگاى گوێژە تەواوکردووە.
خوێندنى ناوەندى لە ناوەندى رۆشبیرى تەواوکردووە.
لە ساڵی 1980 بووە بە پێشمەرگە و تا ساڵى 1985 بەردەوام بووە.
لە ساڵی 1985 دەستی بەکاری هونەریی کردووە.
لە ساڵى 1985 لە رێکخستنە نهێنییەکان کارى کردووە.
لە ساڵی 1994 لە کاتی شەڕی ناوخۆدا کوردستانی بەجێهێشتووە و لە فەرەنسا نیشتەجێ بووه.
لە فەڕەنسا بەبەردەوامى بەشدار چالاکییە هونەرى و ئەدەبییەکانى کردووە.
لە رۆژى 7/3/1991 لە راپەرینى شارى سلێمانى یەکەمین کەس بووە راپەڕینى ئەنجامداوە و بە خوێندنەوەى هۆنراوە هانى هاووڵاتیانى شارى سلێمانى داوە بەشدارى خۆپیشاندان بکەن.
له سالی 1996 یەکەمین پێشانگاى هاوبەشى لە یۆنان کردۆتەوە.
لە ساڵى 2005 بووەتە سەرۆکی رێکخراوێکی کولتوری فەرە نسی و ئە فریقی.
لە ساڵى 2017 پێشانگایەکی تایبهتی شێوهکارە به ناونیشانی سهفهرێک به ناو رۆحدا لە شارى سلێمانى کردۆتەوە.
ئەندامى یەکێتى نوسەرانى کوردە.
ئەندامى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستانە.
لە فەڕەنسا خاوەنی گەلەری تایبەت بە خۆیەتى.
زیاتر لە 70 پێشانگای تایبەتی کرۆدتەوە.
بەشداری لە نزیکەی 30 پێشانگای هاوبەشدا کردووە.
پێشانگاى شێوەکارى زیاتر لە 18 وڵات کردۆتەوە.
چەندین پێشانگاى شێوەکارى له کوردستان، یونان، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، بهلجیکا، لۆکسمبۆرگ، فهرهنسا، عهمان، بهریتانیا، تونس، مهغریب، یابان، کۆریا، تورکیا، میسر،ئەڵمانیا، ئەمەریکا کرۆدتەوە.
چەندین چالاکى ئەدەبى و هونەرى لە سەر شارەکانى کۆبانێ و هەڵەبجە و کوردستان کردووە.
چەند جارێک لەلایەن وەزارەتى رۆشنبیرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بەڕێوەبەرێتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى بانگهێشتکراوەتەوە بۆ کوردستان.
لە چەند فیلمێکى کوردى و فەڕەنسى وەکو ئەکتەر بەشدارى کردووە.
چەندین جار خەڵاتى ڕێزلێنانى پێبەخشراوە.