هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

3

دڵخۆش عەبدوڵڵا

دڵخۆش عەبدوڵڵا لە دایکبووی ساڵی 1991ی شاری‌ ڕانیەیە له‌ باشووری‌ كوردستان.

كچه‌ پاڵه‌وانی‌ له‌شجوانیی‌ كوردستانه‌.

له‌ 2016 ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ وه‌رزشی‌ له‌شجوانی‌ و یاریزان و راهێنەری لەشجوانییە و یەکێکه‌ لە خانمە وەرزشکارەکانی كوردستان کە ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لەبواری وەرزشی هێزی لەش و لەشجوانیدا.

به‌شداری‌ چه‌ندین پاڵه‌وانيه‌تی‌ كردووه‌ هه‌م له‌ نێو كوردستان و هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات. له‌ بواره‌كه‌ی‌ خۆیدا یه‌كه‌می‌ باشووری‌ كوردستان و وڵاتی‌ عێراقه‌ و یه‌كه‌می‌ له‌ ئاستی‌ ئێران و ئاسیاش به‌ده‌ست هێناوه‌.

دڵخۆش خاوه‌نی‌ چه‌ندین مه‌دالیای‌ زێڕه‌. بۆ وێنه‌ له‌ پێشبڕكێیه‌ك له‌ وڵاتی‌ ئێران 3 مه‌دالیای‌ زێڕی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌ ناوی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌ پێشبڕكێكان به‌شداری‌ ده‌كا و دوای‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتنێ‌ ئاڵای‌ كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

دڵخۆش دانیشتووی شاری ڕانیەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌