هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

گیوی موكریانی

عەبدولرەحمان لەتیف ئیسماعیل عەبدوڵلا لەتیف ناسراو به گیوی موكریانی

 روناكبیری كورد و خاوەنی چاپخانەی كوردستان.

 له ساڵی 1903 له‌ شاری مه‌هابادله‌دایكبووه.

 لە ساڵی 1913 لەگەڵ حوسێن حوزنی برای چووە بۆ وڵاتی شام لەشاری حەڵەب تا ساڵی 1925 لەوێ نیشتەجێ بووە.

 خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگاكانى حەڵەب خوێندووه.

 لە ساڵی 1924 چووە بۆ بەیرووت و لەدانیشگایەک فێری بنچینەی زمانی فەڕەنسی بووه.

 لە ساڵی 1915 حوسێنی برای مەکینەیەکی چاپی لەئەڵمانیا کڕیوە و لە شارى حەلەب دایناوه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ كاریان له‌سه‌ر كردووه‌.

 له‌ ساڵى 1925 لەسەر داوای سەید تەهای شەمزینی بەڕێوبەرایەتی ئەوسای شارۆچکەی رەواندز و دۆستی دێرینیان لەشاری حەڵەبەوە هاتوون بۆ رواندز و چاپخانەکەیان لێ دامەزراندووه.

 ماوەیەک لەگه‌ڵ براكه‌ى له‌ شاری بەغدا نیشتەجێ بوونه‌.

 لە ساڵى 1926 تاكو ساڵى 1932 یاریدەری حوزنی و بەڕێوبەری گۆڤاری زاری کرمانجی بوو لەڕواندز.

 له‌ ساڵى 1935 تاكو ساڵى 1936 كاری لەگۆڤاری رووناکیدا کردووه، کە لەلایەن حوزنی و شیت مستەفا لەڕواندز و شاری هەولێر دەرچووه.

 لە ساڵی 1935 هاتۆتە هەولێر و لەگەڵ پیشەی وێنەگری و کاروباری چاپخانەکەشی بەڕێوبردووه.

 له‌ ساڵى 1935 مەکینەیەکی گەورەتری بۆ چاپی کوردی لە شارى موسڵ لە فەزیل عیسا مەحفوز کڕیوە و لەهەولێر دایمەزراندووه‌ بۆ چاپکردنی گۆڤاری رووناکی و كتێبى کوردی.

 له‌ رۆژى 20/9/1947 كاتێك حوسێن حوزنی موکریانی برای کۆچی دوایی دەکات، ده‌بێته‌ خاوه‌نى مەکینە کۆنەکەی زاری کرمانجی.

 له‌ ساڵى 1948 لەکاتی راپەڕینە نیشتمانیەکەی گەلی عێراق و دوای وەدەستهێنانی هەندێ سەربەستی دیموکراتی لەوڵاتدا ناوی چاپخانەکەی له‌ زاری کرمانجی کردووە بەچاپخانەی کوردستان.

 لە ساڵی 1963 ناوی چاپخانەکەیان پێگۆڕیوە بەناوی چاپخانەی هەولێر.

 لە ساڵی 1970 لە دوای دەرچوونی بەیاننامەى 11ى ئازار ناوی چاپخانەکەی کردۆتەوە بەچاپخانەی کوردستان.

 له‌ ساڵی 1977 له‌ ته‌مه‌نى 74 ساڵى لە نەخۆشخانەی شاری موسڵ كۆچى دوایى كردووه‌ و لە هەولێر لەتەنیشت حوسێن حوزنی موکریانی برای بەخاک سپاردراوه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌