پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

2

حوسێن کۆکەن

حوسێن سەلیم عوسمان ناسراو بە خاڵۆ حوسێن کۆکەن یان حسەینی کۆکەن یان حسێنی کۆکەن ساڵی‌ 1930، دڕۆڵە، نزیک شاری پاوە له‌ پارێزگای کرماشان له‌دایك بووه‌.

کەسایەتی کوردە کە بە ھۆی ھەڵکۆڵینی کێوێک بە قاچێکەوە بۆ ماوەی نزیکەی 20 ساڵ بە قوڵینگێکەوە ناسراوە و نازناوی فەرھادی دووەمی پێدراوە.

بە ھۆی ئەوەی لە ڕاودا فیشەکی تاپڕ لە دەستی دەردەچێ و بەر قاچی دەکەوێ، قاچێکی دەبڕنەوە. لە شەڕی ئێران و عێراق کاتێک لە لایەن سوپای عێراق گوندەکەیان بۆردمان دەکرێ، ماڵەکەی دەسووتێ و ھاوسەرەکەی و سێ کوڕی گیان لە دەست دەدەن.

دوای ئەمە ڕوو دەکاتە دەڤەری مەیگۆرێ و نزیکەی 20 ساڵە بە قوڵینگێکەوە خەریکی داتاشینی بەشێک لە کێوی مێگەورەیە و 11 ژور و حەمامێکی لێ دروست کردووە، ھەر ژوورێکیش 13 تاقی گەورە و سێ پەنجەرەی ھەیە. لە یەکێک لە ژوورەکان، قەبرێکی تایبەتی ھەڵکۆڵیوە و هه‌ر له‌وێش نێژرا.

حوسێن کۆکەن له‌ ساڵی‌ 2016 كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌