پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

جەلال مەجید

جەلال مەجید لە ساڵی 1943 لە گوندی تیمار له‌ هەولێر باشووری‌ كوردستان لە دایک بووە.

لە ساڵی 1965 لە خانەی مامۆستایانی هەولێر دەرچووە. هەر لەو سالەشدا لە گوندی پێندرو نزیک شاروچکەی شێروان مەزن دادەمەزرێت بە مامۆستا.

 لە ساڵی 1970 دەگوازرێتەوە بو قوتابخانەی گوندی روستێ.

نمایشی سلایدی بو وێنەکانی کردوتەوە لە هۆڵی‌ یانەی فەرمانبەران لە هەوڵێر.

لە ساڵی 2007دا یەکەمین پێشانگای بۆ کرایەوە لە گەلەری زاموا لە سلێمانی.

لە ساڵی‌ 1968ـەوە دەستی بە کاری هونەری فۆتۆگراف کردووە. وێنه‌كانی‌ سروشتی کوردستان و گوندەکان و زۆر لە بۆنه‌ مێژوویی و کلتووریەکانی کوردی بەرجەستە کردووە. لە ئەنجامدا ئەرشیڤێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ لە فۆتۆگراف پێک هێناوە كه‌ بە چەند هەزار وێنە مەزەندە دەکرێن.

ئەم ئەرشیڤه‌ی‌ کە تا ئێستاش ماوە کوالیتییەکی بەرزی‌ هه‌یه‌لە رووی بەکارهێنانی هونەر و تەکنیکەوە. چونکە لەو ئەزموونەیدا شێوازی سلایدی بەکارهێناوە و لە بە‌‌‌غداوە رەوانەی لەندەن و بەرلینی کردووە بو شوشتنەوەیان. ئەمەش ئەوە دەگەیێنێ کە ئه‌م هونەرمەنده‌ ماندووبوونێکی زۆری‌ بەم وێنانەوە كێشاوه‌‌و گرنگی پێداوە .

ئەوەشی زیاتر هانی داوە بو ئەم کارە خولیا و عیشقی خۆی‌ بووە بۆ وردەکارییەکانی هونەری فوتوگراف، لە کاتێکدا پیشەی سەرەکی خۆی‌ مامۆستایی بووە لە گوندەکانی کوردستان. هەر لەو رێگەیەوە توانیویەتی وێنەی زۆر لەو گوندانە ئه‌رشیڤ بکات کە لەم سەردەمەدا ئاسەواریان نەماون، یاخود زۆر گۆڕاون.

هەروەها وێنەی زۆری‌ لووتکە سەخت و بەرزەکانی چیاکانی کوردستانی گرتووە کە سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا گەلێک قورس و ئاستەمە. هەندێك لەو شوێنانە ماوەی 8 تا 10 کاتژمێری ویستووە تا پێی‌ گەیشتووه‌ بۆ وێنە گرتن.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌