هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

3

جەمال بەختیار

جەمال حامید ئەسعەد ناسراو به جەمال بەختیار لە ساڵی 1927 لە سلێمانی لە دایک بووە.

نیگار کێشێکی ریالیست و خۆشنوسێکی بە توانا بووە.

لە ساڵی 1946 دا لە کۆماری كوردستان له مەهاباد بەشداری کردووە و پێشەوا قازی محەممەد نازناوی بەختیاری داوەتێ.

لە سەرەتای 1940 ـەوە دەستی داوەتە نیگار کێشان. لە تەمەنی 7- 8 ساڵییەوە خولیای نیگار کێشان بووه.

له‌ 1957 یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی.

ساڵی 1974 كه‌ شۆڕشی كورد دژ به‌ به‌عسی داگیركه‌ر هه‌ڵگیرسایه‌وه‌، ئه‌م وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند ڕووی كرده‌ شاخ و له‌وێ‌ تابلۆی نوێی شۆڕشی له‌ شێوه‌ی كارتێكی ڕه‌نگیندا دروست كرد.

ساڵی 1975 ـەوە کوردستانی به‌جێهێشت و روویكرده‌ ئه‌مه‌ریكا.

له‌ تابلۆكانیدا شۆڕش و راپه‌ڕین و كاره‌سات و رووداوه‌كان و وێنه‌ی كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ كاریزمیەكانی كوردی به‌ شێوازێكی هونه‌ریی ناوازه‌ بۆ مێژوو تۆمار كردووه، ده‌ست و په‌نجه‌ و فڵچه‌كه‌ی له‌و مه‌به‌سته‌دا خستووەته‌ كار و دنیای ده‌ره‌وه‌ی له‌ چه‌وسانه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی‌ به‌ئاگا هێناوه‌ و به‌ ڕه‌نگه‌وه‌ گوزارشتی له‌ خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه‌.

وێنەکانی زیاتر دیمەنی سروشت و ژیانی کوردەواری بە شێوەیەکی ساکار و فۆتۆگرافی وێنە کردووە.

یه‌كێك له‌ كاره‌ تایبه‌ته‌كانی‌ بریتییه‌ له‌ لۆگۆی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ دروستی كردووه‌ و له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی مه‌سعوود بارزانی كردووه‌، كه‌ ئێستا بووەته‌ سیمبول و هێما و لۆگۆی فه‌رمی و سه‌ره‌كیی پارتی دیموكراتی كوردستان.

هونەرمەندی نیگاركیش جه‌مال به‌ختیار له‌ ساڵی‌ 2020 لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، كۆچی دوایی كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌