دووشەممه - 16ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

20

كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی

كه‌ریم شه‌ریف عه‌بدوڵڵا ناسراو به‌ پڕۆفیسۆر دكتۆر كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی ساڵی‌ 1959 له‌ سلێمانی‌ له‌ باشووری‌ كوردستان له‌دایك بووه‌.

پسپۆڕی بواری ده‌رونییه‌.

قه‌ره‌چه‌تانی پڕۆفیسۆره‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌‌و وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌.

ئه‌م پڕۆفیسۆره‌ خاوه‌نی‌ هه‌زاران دیمانه‌ى ته‌له‌ڤزیۆنی‌‌و وتووێژه‌. به‌رده‌وام له‌ رێگه‌ی‌  شاشه‌كانی‌ ته‌له‌ڤزیۆن‌و پڕۆگرامه‌ رادیۆییه‌كان به‌رنامه‌ پێشكه‌ش ده‌كا‌و رێنوێنیى‌ خه‌ڵك ده‌كا.

ره‌خنه‌ی‌ زۆری‌ له‌ شێوازی‌ په‌روه‌رده‌‌و خوێندن له‌ هه‌رێمی‌ باشووری‌ كوردستان هه‌یه‌‌و به‌رده‌وام رێگا چاره‌كان نیشانی‌ خه‌ڵك و حكوومه‌ت ده‌دا.

له‌ بواره‌كه‌ی‌ خۆی‌دا له‌و ده‌گمه‌ن كه‌سانه‌یه‌ كه‌ توانیویه‌ به‌و ئاسته‌ بگا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌