پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

63

کۆچەر بیرکار

کۆچەر بیرکار، لە ساڵی 1978، لە گوندی نێی سەر بە شارستانی مەریوان لە خێزانێکی جووتیار لەدایک بوو.

کۆچەر سێھەم منداڵی خێزانێکی 6 منداڵییە. خێزانەکەی پێداویستی ژیانیان لە ڕێگەی کشتوکاڵ و چاندنی گەنم و سەوزیجات دابین کردووە.

ڕۆژانی منداڵی کۆچەر لە بارودۆخێکی ناخۆشدا بوو، لەو کاتەی شۆڕشی گه‌لانی‌ ئێران لە ناوخۆدا سەری ھەڵدابوو و لە لایەکی تر شەڕیی نێوان عێراق و ئێران ناوچەکەی کاول کردبوو، بەڵام بنەماڵەی کۆچەر سەرەڕای ئەم ناخۆشییە توانیبوویان شوێنێکی ئارام بۆ کۆچەر دابین بکەن، ھەر وەک کۆچەر خۆی دەڵێت: “ڕێک لەدوای لەدایکبوونم شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەستی پێ کرد و دواتر جەنگی ئێران-عێراق، بەڵام خۆشبەختانە ئێمە ھەموو ئەو شتانەی کە پێویست بوون خۆمان دابینمان دەکردن، بۆیە توانیمان ڕزگارمان بێت”.

خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان بردووەتە سەر و پلەی کارناسیی لە ساڵی 2000دا لە زانکۆی تاران دوایی ھێناوە. لە دوایی لە ساڵی 2004دا لە زانکۆی ناتینگھام پلەی پی ئێچ دیی بە دەست ھێناوە.

بیرکار بە زۆری لە سەر ئەندازەی جەبری (Algebraic Geometry) کار دەکات. ھەروەھا بەرپرس و داھێنەری ماڵپەڕی کۆری زانیاری و داھێنان بووە. ھەروەھا بیرکار لە زۆرێک کونفڕانسی بیرکاری لە وڵاتانی دونیادا بەشداریی کردووە.

کۆچەر بیرکار چوار خەڵاتی گرنگی لە بواری بیرکاریدا بەدەست ھێناوە:

خەڵاتی بنکەی بیرکاریی پاریس، خەڵاتی لێڤێرھووڵم، خەڵاتی مۆر بۆ وتاری لێکۆڵینەوەیی، 2016، خەڵاتی فیڵدز لە ساڵی 2018

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌