پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

6

مەلا عەلی کەڵەک

عەلی مەحموود حەسەن، ناسراو بە مەلا عەلی کەڵەک، پەیمانگەی ئیسلامی لە هەولێر تەواوکردووە.

مۆڵەتی لە حکوومەتى عێراقی وەرگرتووە بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەیەک لەشارۆچکەی خەبات.

ئەو بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەپێی تيببى نه‌به‌وی‌ لە توانایدایە چارەسەری هەموو نەخۆشییەک بکات.

لە ناسراوترین دەرمانەکانی، میزی حوشترە بۆ چارەسەرکردنی چەند نەخۆشییەک.

بەردەوام بە کارە سەرنجڕاکێشەکانی دەبێتە جێگەی باسی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانو سەرەتا بە وەسفکردنی جنۆکە دەستیپێکرد کە شێوەیان چۆنە و دواتریش لە ڕێگەی خواردنەوەی شتی نامۆ ناسرا.

رۆژانه هاووڵاتیان سەردانی دەکەن بەمەبەستی چارەسەر، ئەمەش له‌كاتێكدایە کە هیچ بڕوانامه‌یه‌كی پزیشكی نییه‌.

بەهۆی ئەوەی ژمارەی سەبسکرایبی چانێڵی یوتیوبەکەی یەک ملیۆنی تێپەڕاندووە، لەلایەن کۆمپانیای یوتیوبەوە خەڵاتکراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌