کۆی دەنگەکان
104
مامه ڕیشه
نه‌جمه‌دین شكور ره‌ئوف ناسراو به مامه ڕیشه، ساڵی 1955 له گوندی تاڵه‌بانی ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌دایك بووه.
یه‌كێك له به‌ناوبانگترین جه‌نگاوه‌رانی باشووری كوردستانه.
هه‌ر زوو هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌كی پێشكه‌وتنخواز له ده‌روونیا كڵپه ئه‌سه‌نێ و له ساڵی 1970دا به پێچه‌وانه‌ی زوربه‌ی هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیه‌وه، په‌یوه‌ندی ئه‌كات به شۆڕشی فه‌له‌ستینه‌وه و ئه‌بێته فیدائی.
ساڵی 1978كه رژێم شاڵاوی ته‌عریب و راگواستنی له كوردستاندا گه‌یانده ترسناكترین ئاست، كاره‌ساتی گونده كاولكراو و جوتیاره راگوێزراوه‌كان مامه ریشه‌ی وا لێ‌كرد چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له شۆڕشی نوێ‌دا بكاته شان و له‌ریزی هه‌ڤاڵه‌كانیدا دڕ به شه‌وه‌زه‌نگی داگیركردن بدات.
ریشه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به چالاكییه پڕ جه‌ربه‌زه‌كانی توانی نه‌ك هه‌ر دڵسۆزی خۆی بۆ شۆڕش بسه‌لمێنێ، به‌ڵكو وه‌ك پاڵه‌وانێكی كه‌موێنه ناوبانگی ده‌ركرد. له‌و ده‌شته كاكی به‌كاكییانه‌ی ناوچه‌كانی هه‌مه‌وه‌ندو جه‌باری و قادركه‌ره‌م و ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركووكدا، گورزه به‌هێزه‌كانی مامه ریشه له هێزی داگیركه‌ر هێنده كاریگه‌ر بوون، كه هه‌ر ناوبردنی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره جوامێره‌ی گه‌ل به‌س بوو بۆ زاره‌تره‌ك كردنی له‌شكری دوژمن.
له ساڵی 1979ـه‌وه ئه‌م ئازایه‌تییه ده‌گمه‌نه‌ی تێكه‌ڵاوی كاری پێشمه‌رگانه و دیسپلینی شۆڕش كردووه و له كه‌رتی 4ی بازیان درێژه‌ی به خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی دا. له‌گه‌ڵ هه‌موو چالاكییه‌كدا ناوبانگی ئه‌م شۆڕه سواره به‌رزتر ئه‌بووه‌وه و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی له دڵی میلله‌تدا زیاتر ئه‌بوو.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كه كرایه فه‌رمانده‌ی كه‌رتی جه‌باری، رژێم له ترسی شاڵاوی مامه ریشه هه‌موو هاتوچۆیه‌كی له نێوان كه‌ركووك و بازیاندا قه‌ده‌غه كرد و ناوی مامه ریشه كه‌وته ناو سروود و دروشمه جه‌ماوه‌رییه‌كان.
زوربه‌ی داستانه پڕ سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌ر له شه‌ڕی‌ته‌په‌ی عه‌ره‌به‌وه تا داستانی رزگار كردنی بێتواته جێپه‌نجه‌ی مامه ریشه‌ی پێوه دیاره، ئه‌م پێشمه‌رگه چاو نه‌ترسه له شه‌ڕی پێشمه‌رگایه‌تیدا چوار جار بریندار كراوه و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست و ناوبانگه‌ش كاربه‌ده‌ستانی رژێم باوكی مامه ڕریشه و ئه‌حمه‌دی برایان شه‌هید كردووه.
مامه ریشه ساڵی 1985 به ده‌ستی كۆمه‌ڵێك به‌كرێگیراو شه‌هید كرا.