چوارشەممه - 21ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

88

نادیە موراد

نادیە موراد لە دایکبووی ساڵی 1993 کچە چالاکوانێكی كوردی‌ ئێزیدییە.

دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی 2014، شارۆچكەی شنگال كەوتە دەست رێكخراوی داعش نادیە وەك زۆر لە كچانی دیكەی ئێزیدی رفێنرا و لە رۆژی 14/9/2014 نادیە لە دەستی داعش رزگاربوو.

دوای رزگاربوونی چاوی بە زۆرێك لە سەرۆك و سەركردە دیارەكانی جیھان كەوت و ناوبراو بانگهێشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی‌ کرا و لەوێ باروودۆخی ئێزیدییەکان و تاوانەكانی داعشی بۆ جیھان گێڕایەوە.

نادیە موراد، کچە کوردی رزگاربووی دەستی داعش ساڵی‌ 2018 له‌ نه‌رویج وه‌كوو یەکەم کورد لە مێژوودا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرت.

نادیە موراد خه‌ڵاته‌كه‌ی‌ به‌ هاوبه‌شی‌ لەگەڵ دێنیس مه‌كوێگی‌ وەرگرت کە پزیشکێکی وڵاتی کۆنگۆیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌