پێنجشەممه - 12ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

240

نما نه‌ریمان

نما نه‌ریمان لە 2011 لە شاری سلێمانی له‌ كوردستانی باشوور لە دایكبووە.

لە ڕێكه‌وتی 2015 یەكەمین ڤیدیۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی بڵاوكردەوە .

نما منداڵێكی كورده‌، دەیەوێ بەگژ نادادیدا بچێته‌وه‌، دەیه‌وێ‌ هەموان ژیانێكی خۆشیان هەبێت و دەیەوێ هەموان پێبكەنن.

نما نەریمان منداڵه‌ به‌ڵام کەسایەتییەکی‌ جەماوەرییە و خەڵکێکی زۆری لە ده‌ور خۆی کۆکردووتەوە و رەخنەی بونیاتنەر دەگرێت و داوای چارەسەری کێشەکانی خەڵک بە زمانێکی سادە دەکات.

ناوبانگێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ باشووری‌ كوردستان و له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بینه‌رێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران

نما گیان تۆ خۆشەویستی هەموومانی هیوادارم دایمە سەرکەوتووبیت تۆ بەو منداڵیەوە ئەرکی خۆت بە جێگەیاندووە لە هاوکاری منداڵان لە ئاوارەکان زیانلێکەوتوان داکۆکیت لە خەڵک کردووە زۆر سوپاس بۆ ماندووبوونت

نما گیان ئه‌م چه‌پكه‌ گوڵه‌ پێشكه‌ش به‌ چاوه‌كانت. هیوادارم منداڵه‌كانمان له‌ تۆوه‌ خۆشه‌ویستی‌ و جوانی‌ و شتی‌ باش فێر بن.

  • 1
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌