چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

66

نوسرەت گۆکچە

نوسرەت گۆکچە له‌دایكبووی‌ 1983 گوندی بەردکی شارۆچکەی ئۆرتلیانێی سەر بە پارێزگای ئەرزڕۆمه‌ له‌ باکووری کوردستان.

نوسرەت تا تەمەنی دوو ساڵی‌ لەو گوندە ژیاوە، بەڵام دواتر به‌ بنه‌ماڵه‌وه‌ له‌و گونده‌ رۆیشتوون و دانیشتووی‌ ئیستەنبوڵه‌.

چێشتخانەیەکی کردۆتەوە و ڕۆژانە لە سەرانسەری جیھاندا گەشتیاران سەردانی دەکەن.

نوسرەت گۆکچە، وەک چێشتلێنەر و قەساب و بازرگانێک ناوبانگی بە تەواوی لە جیھاندا بڵاو بووەتەوە.

ئەو قەسابە کوردە، ماوە ماوە گرتەی ڤیدیۆیی نمایشی نوێ لە کاتی گۆشت برژاندندا بڵاو دەکاتەوە، بە ھۆیەوە گەشتیارێکی زۆر لە هه‌موو جیهان و ھەرێمی کوردستان سەردانی چێشتخانەکەی دەکەن.  

نوسرەت گۆکچە، بەهۆی شێوازە جیاوازەکەی لەئامادەکردنی گۆشت، یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

نوسرەت گۆکچە جار جارە پاڵپشتیی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە گوندەکەی خۆیدا دەکات، دوایین پرۆژەش دروستکردنی مزگەوتێکە، کە باوکی زۆر شانازی پێوە دەکات.

زنجیرە چێشتخانەکانی شێف نوسرەت گوکچە بەوە بەناوبانگە کە ناودارانی جیهان بۆ خواردنی ستیکەکانی لە هەموو جیهانەوە سەردانی لقەکانی دەکەن لە تورکیا و ئیمارات و ئەورووپا تا خوێ رژاندنەکەی نوسرەت ببینن کە بۆتە نەریتێکی جیاواز بۆ ناوبراو.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌