پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

47

ئۆمێد کوردستانی

ئۆمێد کوردستانی لە دایک و باوکێکی کوردی پیرانشاری ساڵی‌ 1963 لە شاری تاران لە دایک بوو.

کوردستانی لە تەمەنی 14 ساڵیدا، چووە بۆ ئەمریکا و لە ئیالەتی کالیفۆرنیا نیشتەجێ بوو.

کوردستانی بڕوانامەی ئەندازیاری برقی لە ساڵی 1984 لە زانستگای ئالەتی سن خۆزە وەرگرتووە. ناوبراو هەروەها ساڵی 1991 بڕوانامەی ئێم بی ئەی لە زانستگای ستێنفۆرد وەرگرتووە.

ناوبراو ئەزموونی زیاتر لە 12 ساڵی لە بواری تێکنۆلۆژی باڵای لە کۆمپانیا پێشڕەوەکانی بواری ئێنتێرنێت و لەوان نێت سکێپی هەیە.

کوردستانی جێگری سەرۆکی بەشی گەشەی پیشە و فرۆشی لەم کۆمپانیایەدا توانی لە ماوەی 18 مانگ دا 88 میلیۆن دۆلار داهاتی بۆ کۆمپانیا دەستەبەر کرد. ئەم ڕێژەیە لە ماوەی ساڵی داهاتووەکەی گەیاندە 200 میلیۆن دۆلار.

ئومێد کوردستانی لە ساڵی‌ 2006دا لەلایەن گۆڤاری تایمەوە وەک یەکێک لە 100 کەسایەتیی گرنگی جیھان ھەڵبژێردرا.

ئومێد کوردستانی یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی کالیفۆرنیای باکوور و بە پێی گۆڤاری سان جۆز سامانەکەی زیاتر لە 2 ملیار دۆلارە و گۆڤاری فۆربسیش بڵاویکردووەتەوە، کە دووەمین گەورە دەوڵەمەندی ئێرانییە لە جیھاندا.

ماوه‌یه‌ك لە کۆمپانیای گووگڵ و ڤۆدافۆن پۆستی باڵای هه‌بووه‌.

 ئێستا‌ سه‌رۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی تویتەره‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌