هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

2

سامان هیدایه‌ت

سامان هیدایه‌ت محه‌مه‌د له‌دایكبووی 1984 ناوچه‌ی گه‌رمیانه‌ له‌ باشووری‌ كوردستان.

په‌یكه‌سازێكی‌ به‌ناوبانگه‌.

له‌دوای شاڵاوی ئه‌نفال له‌ 1988  له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌.

له‌ساڵی 2003 له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر وه‌رگیراوه‌ له‌به‌شی شێوه‌كاری لقی په‌یكه‌رسازی.

2008 په‌یمانگای ته‌واوكردووه‌.

له‌ 2009 له‌كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان وه‌رگیراوه‌ له‌به‌شی شێوه‌كاری لقی په‌یكه‌رسازی.

له‌ 2013 كۆلێژی ته‌واوكرد، به‌شداری چه‌ندین پێشانگای هاوبه‌شی كردووه‌ له‌شاره‌كانی كوردستان.

سامان كارمه‌ندی به‌شی په‌یكه‌رسازییه‌ له‌سه‌نته‌ری ئاڵا له‌شاری هه‌ولێر.

هه‌ندێك له‌و په‌یكه‌رانه‌ی‌ ئه‌و درووستی‌ كردوون بریتین له‌: په‌یكه‌ری گۆرانیبژی كۆچكردوو قادر زیره‌ك بۆناو سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، په‌یكه‌ری ئافره‌تێكی كه‌سوكار ئه‌نفال له‌چاوه‌ڕوانی رۆڵه‌كانیدا، په‌یكه‌ری ئه‌حمه‌د دڵزاری شاعیر، په‌یكه‌ری شه‌هید لیوا حسێن مه‌نسوور، په‌یكه‌ری ئیبرایم ئه‌مین باڵدار، له‌هه‌ولێر له‌ناو مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌و هتد...

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌