هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

2

سه‌روه‌ت سه‌وز

ناوی‌ ته‌واوی‌ سه‌روه‌ت ئه‌نوه‌‌ر سه‌وز ناسراو به‌ سه‌روه‌ت سه‌وز له‌ساڵی 1954 له‌شاری سلێمانی له‌ باشووری‌ كوردستان له‌دایكبووه‌.

شێوه‌كارێكی‌ دیار‌و به‌توانای‌ كوردستان بوو.

له‌ماوه‌ی خوێندنی ناوه‌ندیدا به‌شداری چه‌ندین پیشانگا‌‌ی چالاكی قوتابخانه‌ی كردووه‌.

ساڵی 1970 له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رگیراوه‌، له‌وێ‌ به‌شی گرافیكی به‌پله‌‌یه‌كی به‌رز ته‌واوكردووه‌، پاشان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ چووه‌ته‌ ئه‌وروپاو دیسان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان.

یه‌كه‌م پیشانگا‌‌ی له‌زانكۆی سلێمانی به‌هاوبه‌شی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر له‌ساڵی 1976دا كردووه‌ته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ چه‌ندین پیشانگا‌‌ی له‌شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، به‌غداو شاره‌كانی تری عێراق كردۆه‌ته‌وه‌.

ساڵی 1992 له‌گه‌ڵ‌ هونه‌رمه‌ند نامیق عه‌لی قادر پیشانگا‌یه‌كیان له‌شاری پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ڕه‌نسا كرده‌وه‌.

ساڵی 1993 له‌سه‌ر بانگهێشتنی فرانسوا میتران، پیشانگا‌‌یه‌كی هاوبه‌شی كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كورد‌ له‌و وڵاته‌.

له‌وڵاتانی تری وه‌ك به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا پیشانگا‌‌ی تایبه‌ت ‌و هاوبه‌شی‌ هه‌بووه‌، چه‌ندین پیشانگا‌‌ی هاوبه‌شیشی‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سامان كه‌ریم كردووه‌ته‌وه‌.

ساڵی‌ 2004 پیشانگا‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه دانا، به‌ڵام له‌و رۆژه‌دا توشی‌ رووداوێكی‌ هاتوچۆ بوو‌و دواتر كۆچی دوایی كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌