پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

11

سۆفی عومەر

عومەر چەلیک ناسراو به بە سۆفی عومەر ساڵی 1961 لە گوندی بێتکارۆک لە قەزای شەمزینان لە باکووری کوردستان لەدایک بووەو لە عەشیرەتی گەردییە.

 چونکە ریشی هەیە و لە بنەماڵەیەکی سۆفییە، سۆفی عومەری‌ پێ‌ ده‌ڵه‌ن.

تەمەنی 15 ساڵ بووە کە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.

زیاتر له‌ 20 ساڵە لە زۆربەی شاییەکاندا سەرچۆپی بەرنادات.

سۆفی عومەر، كە به‌ پڵینگی شایی ناسراوە، ناسراوییەکەی سنووری ناوچەکەی خۆی بڕیوە‌و ئێستا ئیدی شایی و هەڵپەڕکێکەی بووەتە چاڵێنجێکی بەنێوبانگی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خەڵک لەوپەڕی دنیاوە سەیری سەما و هەڵپەڕکێی سۆفی دەکەن و لاسایی دەکەنەوە.

هه‌روه‌ها ڤیدیۆکانی‌ سۆفی عومەر به‌ میلیۆنان بینه‌ریان هه‌یه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌