چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

8

وریا غەفووری

وریا غەفووری لە ساڵى 1987 (1366ی‌ هه‌تاوی‌) لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. بە ڕەچەڵەک خەڵکی نگڵی بەشی کەڵاتەرزانی سنەیە.

یاریزانی کوردی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران و یانەی تۆپی پێی ئیستقلالی تارانه.

وریا غەفووری یاری پرۆفشناڵی خۆی بە یاری کردن لە یانەی پاسی ھەمەدان لە ساڵی 2007 دەسپێکرد و تا ساڵی 2010، 81 یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجام داو، 5 گۆڵیشی تۆمار کرد، کە ئەم ئامارە بە نیسبەت پۆستەکەی، کە ھافبەک و بەرگریکارە زۆر باشە.

پاش یاری لە یانەی پاسی ھەمەدان، لە ساڵی2010 ئەچێتە ناو ڕیزی یاریزانانی یانەی شارەداری تەورێز و تا ساڵی 2012، 50یاری بۆ ئەو یانە ئەنجام ئەدات و 3 گۆڵیش تۆمار ئەکات.

بە ھاتنی وەرزی نوێ خولی نایابەکانی ئێران لە ساڵی 2012 ئەچێتە ناو ڕیزی یانەی نەفتی تاران و دەورانی زێڕینی ئەو بەم جۆرە دەسپێ ئەکات و تا کۆتایی وەرزی 2014 لەم یانە 49 یاری ئەنجام ئەدات و 2 گۆڵیش تۆمار ئەکات.

لە کاتی یاری کردن لە یانەی نەفتی تاران، لە لایان کارلۆس کەیرۆشی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ی ئێران بۆ یاری کردن لە ھەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بانگ ھێشت کرا.

لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا، وریا غەفووری لە ھەمووی یاریەکاندا بەشدار بوو. ئەم یاریەزانە ئێستا لە یانەی تۆپی پێی ئیستقلالی تارانی ئێران یاری ئەکات‌و كاپیتانی‌ یانه‌كه‌یه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌