کۆی دەنگەکان
1
عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا
عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا له هاوینی 1943 لە ئاکری لە دایکبووە. نووسەر و وه‌رگێڕ و ڕۆژنامه‌نووسه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی له شاری موسڵ ته‌واوکردووه
له ساڵی 1958 لە شارى موسڵچووهته ریزی حزبی شیوعی عێراق.
له ساڵی 1961 یه‌که‌م وتارى نووسیووە کە ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی سیاسی بووە و بۆ ڕۆژنامه‌ی الاستقلالى له به‌غدا ناردووە، بەڵام بۆیان بڵاونەکردۆتەوە و هۆکارەکەشى نەزانیووە.
لە رۆژى 1/4/1963 پێوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌وه کردووه.
لە دوای مفاوه‌زاتی ساڵی 1963 ـ 1964 نێوان سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و حکومه‌تی عێراق، گه‌ڕاوه‌ته‌وه شارى موسڵ ده‌ستی به چیرۆک نووسین کردووه، بە زمانی عه‌ره‌بی ڕۆژنامه‌کانی: فتی العراق و فتی العرب و الثورە العربیة له شارەکانى بەغدا و موسڵ بڵاویکردۆتەوە.
له ساڵی 1964 له پێشبڕکێیه‌کی چیرۆک، خه‌ڵاتی یه‌که‌مى له رۆژنامه‌ی فتی العرب وه‌رگرتووه
لە ساڵی 1970 وه‌ک نووسه‌ر و په‌یامنێر له التأخی دامه‌زراوه، نزیکه‌ی چوارساڵ له وێدا کاری کردووه.
لە ساڵی 1973 له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژی کوردستان شمس کوردستان وه‌رگیراوه.
لە 1974 1975 کارمه‌ند بووه له ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی عێراق.
عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا له‌دوای راپه‌ڕین له‌م شوێنانه كار‌و چالاكی هه‌بووه:
ڕۆژنامه‌کانی کوردستانی نوێ، الاتحاد و تەلەفزیۆنى گەلى کوردستان، رادیۆی ئه‌وروپای ئازاد ازاعة العراق الحر، سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان، رۆژنامه‌ی الحقیقةی له موسڵ، رۆژنامه‌ی رایة الموسل له شاری موسڵ، گۆڤاری الثقافەی به‌غدایی، گۆڤاری کاروان العرب، ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، گۆڤاری په‌یامی ئهیلوول، يه‌کێتی نووسه‌رانی کورد، فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان
لە ساڵی 2019 لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە.
به‌رهه‌م و چاپکراوه‌کانی:
قضایا کردستانیة، من مطبوعات دار ئاراس للطباعة والنشر،، الطبعە الاولى، اربیل، 2002.