پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

92

عەبدوڵڵا پەشێو

عەبدوڵڵا پەشێو ساڵی‌ 1946 لە ھەولێر لەدایکبووە.

لە 1970 لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغداد بەشداری کردووە.

لە ساڵی 1971 بۆ ماوەی یەک ساڵ لە گوندی کەنداڵ مامۆستایەتی کردووە.

لە 1973 دەچێت بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لە ساڵی 1979 ماستەری وەرگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی لە زانکۆی Maurice Thorez لە مۆسکۆ وەرگرت و ساڵی 1984 دوکتۆرای ئەدەبییات وەرگرت کە تێزەکەی لەسەر شاعیر و نووسەری کورد پیرەمێرد بووە.

ساڵەکانی 1985 تا 1990 لە زانکۆی ئەلفاتیح لە لیبیا مامۆستا بوو. پەشێو لە 1995ەوە دانیشتووی فینلاندایه‌.

عه‌بدوڵڵا په‌شێو خاوه‌نی‌ سه‌دان شێعر‌و ده‌یان كتێبه.

پەشێو ھەروەھا بەرھەمەکانی چەندین نووسەر و شاعیری گەورەی جیھان وەک واڵت ویتمەن و پووشکین وەرگەڕاندوەتە سەر زمانی کوردی.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌