شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

0

ئەحلام مەنسور

ئەحلام مەنسور عەلى، چیرۆکنوس و رۆماننوس و نووسەر لە ساڵی 1951 لە گەڕەکی عەبدوڵڵا بەگی خانەقین لە دایکبووە.

 لە ساڵی 1956 لە شارى خانەقین خراوەتە بەر خوێندن.

 لە ساڵی 1962 قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە.

 لە ساڵی 1970 قۆناغی ناوەندیی و ئامادەیی لە خانەقین تەواو کردووە.

 لە ساڵى 1970 بووەتە ئەندامی حزبی شیوعیی عێراق.

 لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوەوە وەک ژنێکی ئازا و پێشەنگ هاتۆتە ناو دنیای ئەدەب و نوسینەوەو وەک چیرۆکنوس و رۆماننوس و نووسەر خزمەتی کردووە و بەرهەمەکانی رەنگدانەوەی واقعی ژیانی کۆمەڵایەتی کوردەواری بەگشتی و شاری خانەقین بەتایبەتی بووە.

 لە ساڵی 1974 بەشی زمانی کوردی کۆلیژی ئەدبیاتی لە زانکۆى بەغداد تەواوکردووە.

 لە ساڵی 1974 لە دەزگای هاوکاری بۆ بڵاوکردنەوەی کوردی دامەزراوە و دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی کردووە.

 لە ساڵانی هەشتاکانیشدا دەستی کردووە بە نووسینی چیرۆک و ڕۆمانی کوردی. یەکەم نەوبەرەشی بە ناوی ئامە ڕەشەوە بڵاو کردەوە کە باسی لە ڕووداوەکانی شاری خانەقینی کردووە.

 لە ساڵی 1985 کۆمەڵە چیرۆکێکی کورتی نووسی و لەژێر ناونیشانی پرددا، کە وەک ڕۆمان لە قەڵەم دراوه‌، بڵاوی کردەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ناحەزی زۆر بوون، پێی نەکرا بەرهەمەکانی لە چاپ بدا.

 لە ساڵی 1988 رۆمانێکی بە ناوی ئەڵوەنەوە نووسی کە دەتوانین بڵێین یەکەمین بەرهەمە بە زمانی کوردی لە بواری ڕۆمانی فێمینستیی سۆسیالیستیدا.

 هەر لەم ساڵانەدا تووشی چەندین کێشە و گرفت بووە. لەم کاتەدا لە گۆڤاری وعی العمال کار دەکات و پاشان کە فەرمانگەی کشتوکاڵ دامەزراوە، لە کارەکەی دەرکراوە.

 لە ساڵی 1986 رووی کردۆتە دەرەوەی وڵات و لە شارى پاریس لە فەڕىنسا لە زانکۆی سۆربۆن وەرگیرا کە ماوەی دوو ساڵ لەوێ لە خوێندن بەردەوام بوو، بەڵام بە هۆی دەستکورتی و سەرنەکەوتن و بێزاربوونیەوە و گەڕایەوە بۆ شارى بەغداد.

 لە ساڵی 1999 بڕوانامەى ماستەرى بە ناونیشانى بینایی هونه‌ری له‌ چیرۆکی کوردیدا لە زانکۆى بەغداد وەرگرتووە.

 لە شارى بەغدادا ئاشنایەتیی لەگەڵ هەریەکە لە رەفیق سابیر و هێمنی شاعیردا پەیدا کرد کە ڕۆڵیان لە پێگەیاندنیدا هەبوو و فێری چیرۆکنووسین و خوێندنەوەی مارکسیزمیان کردووە.

 دواى ڕاپەڕینی بەهاری 1991 لە شاری سلێمانی جێگیر بووە و لە زانکۆی سلێمانی دامەزراوە و لە بەشەکانی ڕاگەیاندن و کۆمەڵناسی وانەى وتۆتەوە.

 جگە لە نووسینى چیرۆک و رۆمان، چەندین وتارى نوسیوە و رەخنەی لەدیاردە دزێوەکان گرتووە.

 تا لە ژیاندا بوو ژمارەیەک رۆمان و چیرۆک و کتێبى بە چاپ گەیاندووە، لەوانە: کانی، پرد، ئەڵوەن، هاوار، خەون و خوێن، دیس تۆپیا، ئەزموون.

 نزیک بە 50 چیرۆکی کوردی بۆ منداڵان و چەند کورته چیرۆکیش به زمانی عەرەبی نووسیوە.

 لە ساڵی 2013 لە تەمەنى 62 ساڵى بە نەخۆشى لە شاری سلێمانی کۆچى دوایى کردووەو لە گۆڕستانی خدر زندە لە شاری خانەقین بەخاک سپێردراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌