دووشەممه - 17ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

8

ئەحمەد دڵزار

ئەحمەد مستەفا محەممەد ئاغای حەوێزی ناسراو به‌ دڵزاری شاعیر، لە ساڵی 1920 لە شاری کۆیە و لە بنەماڵەیەکی ناسراو لە دایکبووە.

لە تەمەنی 7 ساڵیدا باوکی ڕادەستی مەلا ئەسعەدی کردووە و فێری نووسین و خوێندنەوە بووە، ماوەی دوو ساڵێک لە حوجرەی مزگەوت خوێندوویەتی.

لە ساڵی 1929 و لە تەمەنی 9 ساڵیدا دەچێتە بەر خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە، دوای ئەوەی لە ساڵی 1937 بۆ یەکەمجار قوتابخانەی ناوەندی لە کۆیەدا دەکرێتەوە، ئەویش دەچێتە ناوەندی و دواتر دەست لە خوێندن ھەڵدەگرێت.

ساڵی 1959 بە ئەندامی یەکێتی ئەدیبانی عیراق وەرگیراوە. لە ساڵی 1970ش بە ئەندامی یەکەم دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی نووسەرانی کورد ھەڵبژێردرا.

لەنێوان ساڵانی 1974 بۆ ساڵی 1979 نوێنەری بەرەی نیشتیمانی بووە لە لیژنەی ھەولێردا، لەپاڵ ئەمەدا ئەندامی دەورەی یەکەمی ئەنجومەنی یاسا دانان بووە لە ھەرێمی کوردستان. لە ساڵی 1975 بە ئەندامی ئەنجومەنی ھاوکاری عێراقی ئاشتی وەرگیرا.

دڵزاری شاعیر، جگە له‌ سەدان بەرهەمی شیعری بە زمانی کوردی و عەرەبی و نووسین و بیرەوەرییەکانی فەرهەنگی بابا تاهیری هەمەدانی، کە بە زاراوەی لوڕیه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زاراوەی سۆرانی. تاكه‌ شاعیری کورده‌ 101 ساڵ تەمەنی تەواو كردووە، له‌ رووی ته‌مه‌ن درێژیشه‌وه‌ دووه‌م شاعیری‌ ‌سه‌ر ئاستی جیهان بوو.

ئه‌حمه‌د دڵزار، شاعیر و تێکۆشەری ناسراوی كوردستان، ساڵی‌ 2021، لە تەمەنی 101 ساڵیدا لە ھەولێر كۆچی دواییكرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌