سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ئەحمەد خانی

ئەحمەد کوڕی ئەلیاس ساڵی 1061ی کۆچیی مانگی بەرامبەر بە 1650 یان 1651 زایینی له‌ شاری بایەزید  له باكووری‌ كوردستان لەدایکبووە.

نازناوی شێعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە ژیاوە.

خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە.

ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی خەرج کردووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا. ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە، یەکەمیان بەرھەم ھێنانی داھێنانی ئەدەبی، واتە شێعری، دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە.

خانی لە مەڵبەندی لە دایکبوونی، لە ساڵی 1707 (1119ی کۆچیی مانگی) کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.

به‌رهه‌مه‌كانی‌ بریتین له‌:

عەقیدە یا ئیمانێ، بە پەخشان و ھۆنراوە سەبارەت بە پێنج کۆڵەکەی ئیمان لە ئیسلامدا نووسراوە

نووبەھارا بچووکان فەرھەنگێكی‌ عەرەبی – کوردی کە بە شێعر، بۆ منداڵانی کوردی داناوە کە فێری زمانی عەرەبی ببن کە ئەو سەردەمە زمانی دین و زانست بووە

مەم و زین

دیوانی ئەحمەدی خانی کە بریتییە لە غەزەل و قەسیدە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌