چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ئەحمەد خواجە

 ئەحمەد خواجە عەزیز عوسمان ئاغای ئەردەڵان ناسراو به ئەحمەد خواجە، نوسەر و مێژوونوس

 لە ساڵى 1903 لە شارى سلێمانى دایکبووە.

 لە سەرەتادا خوێندنى لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی خوێندوە.

 خوێندنی ئامادەیی لە شارى سلێمانى تەواو کردووە.

 لە ساڵى 1922 کاتێک شێخ مەحمود لە هیندستان گەڕاوەتەوە بۆ شارى سلێمانى و حکوومەتی پێکھێنا کردویەتى بە گەنجینەوانی خۆی.

 لە شۆڕشەکەی شێخی نەمردا بەشداریکردووە، چەندین جار شێخ مەحمود نامەی پێدا ناردووە بۆ کاربەدەستانی ئێران و کونسوڵی روسیا.

 لە رۆژى 20/9/1923 کاتێک ڕۆژنامەی ئومێدی ئیستقلال دەرچوو، بوو بە سەرنووسەری رۆژنامەکە.

 بیری لە دەرکردنی پولێک بۆ حکوومەتی کوردستان کردۆتەوە کە شێخ لەتیفی دانساز نەخشەی بۆ کێشاوە.

 بە کەسایەتییەکی گەورەی روناکبیریی دادەنرێت و خزمەتی زۆری بە بوارەکانی ئەدەب‌ و مێژووی کورد کردووە ‌و زیاتر وەک مێژوونووسێک ناسراوە.

 کتێبیچیم دی کەلە دوو توێی سێ‌ بەرگدا چاپکراوە، بەگەنجینەیەکی بەنرخ دادەنرێت بۆ گێڕانەوەی مێژووی روداوەکانی سەردەمی شێخ محموودی حەفید.

 لە ساڵى 1997 لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە و لە گردى سەیوان لە شارى سلێمانى بەخاک سپێردراوە.

خاوەنی چەندین بەرهەمە، لەوانە: چیم دی،  101 پیاوی کورد، مامۆستا پەرى، فەرهەنگی کوردی، بلانجۆ

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌