چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

عەلی حەسەنیانی

عەلی حەسەنیانی ناسراو به هاوار ساڵی 1318ی‌ هه‌تاوی‌ (1939) لە بنەماڵەیەکی مەهابادی لە شاری تاران لە دایک دەبێت.

هاوار یەکێک لە پێشەنگەکانی شیعری نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شیعری "جەللاد" لە یەکەم شیعرە نوێیەکانی ئەون.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی هەمەدان، مەهاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی یاسا و زانستە سیاسییەکان درێژە بە خوێندن دەدات.

لەو نێوەدا ماوەیەک بە هۆی چالاکی سیاسییەوە دەکەوێتە زیندان. دواتر هاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، وەک فەرمانبەر لە چەندین شاری ئێران و کوردستان درێژە بە ژیان دەدات.

دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1357، بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی سیاسی و ئەدەبی دەگەڕێتەوە مەهاباد. ساڵی 1368 ڕێگای هەندەران دەگرێتە بەر و دەچێتە وڵاتی فەنلاند و پاشان لە دانمارک دەگیرسێتەوە.

سەرەنجام لە بەهاری ساڵی 1371ی هەتاوی لەو وڵاتە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان دەکات و لە شاری کۆپێنهاگ بە خاک دەسپێردرێت.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌