هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2,361

ئەنوەر سوڵتانپەنا

ئەنوەرخانی سوڵتانپەنا کوڕی ئاغەساڵح ڕەنگەڕێژان، لە یەکێک لە بنەماڵە گەورەکانی شاری سەقز، لە ساڵی 1935ی زایینی، لە گوندی تاڵەجەڕی سەرشێوی سەقز له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان لە دایک بووە.

ئەنوەرخان خه‌باتگێڕ، وه‌رگێڕ‌، نووسه‌ر‌و شاعیرێكی‌ به‌توانا بوو.

لە ساڵی 1940ی زایینی، کە لەو کاتەدا تەنیا تەمەنی 5 ساڵ دەبێت، بنەماڵەکەیان بە هۆی زوڵم و زۆری ڕەزا شای میرپەنج، ناچار دەبن زێدی باو و باپیریان بەرەو گەرمێن بەجێ بهێڵن و ڕوو لە شاری سلێمانی بکەن و لە لای شێخی نەمر "مەلیک مەحموود" بگیرسێنەوە. ئەنوەرخان لەوەێ دەچێتە باغچەی منداڵان و پۆلی یەکەمی سەرەتاییش لە شاری سلێمانی تەواو دەکات.

پاییزی ساڵی 1940ی زایینی گەڕاونەتەوە سەرشیوی سەقز. چەند ساڵ لە قوتابخانەی حکوومەتیی خوێندوویەتی و شەش ساڵیش مامۆستای تایبەتی هەبووە. ماوەیەکیش لە حوجرەی مزگەوتی تاڵەجەڕدا بە خوێندنی "سەرف و نەحو"ی عەرەبییەوە سەر‌قاڵ بووە.

لە ساڵی 1975ی زایینی پێوەندی بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەکات دەست بە چالاکیی حیزبی دەکات؛ دوای ماوەیەک لە کۆتاییی ساڵی 1324ی هەتاوی و سەرەتای 1343، دەکەوێتە بەر شاڵاوی گرتنی ئەندامانی حیزب لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی پاشایەتییەوە و ڕەوانەی بەندیخانە دەکرێت. نزیکەی ساڵێک لە بەندیخانەی قزڵقەڵای تاران زیندانی دەکرێت.

ساڵی 1357ی هەتاوی، لە شۆڕشی گەلانی ئێراندا چالاکانە لە ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا بەشداری دەکات، لە کۆمیتەکانی شارستانی سەقز و دواییش کە چووەتە دەوروبەری کۆمیتەی ناوەندی بۆ ماوەیەکی زۆر ئەندامی دەستەی نووسەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە. نزیکەی 9 مانگ لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر دەکرێت.

ساڵی 1991ی زایینی، ڕوو لە هەندەران کردووە لە وڵاتی نوروێژ نیشتەجێی بووە.

ناوبراو خاوەنی چەند بەرهەمێک لە بوارەکانی شێعر و ئەدەب و نووسین و وەرگێڕانە، کە بریتین: کۆی دیوانی شێعرەکانی لە ژێر ناوی "زایەڵەی خەیاڵ" و لە چوارینەکانی بە ناوی "گوڵستانی دڵ". وەرگێڕانی ڕۆمانی بەناوبانگی "بابا لنگ دراز" (بابە لاق درێژ) و وەرگێڕانی ڕۆمانی "خەونەکانی دێڵەگورگ" لە فارسیەوە بۆ کوردی. و "کەلێنی پەنجەکان" کە نامە شێعریی نێوانی خۆی و مامۆستا "عاشقـ"ـی شاعێرە. هەروەها دوو کتێب بە ناوەکانی مێژووی "عەشیرەتی زەنگەنە" و "تاڵ وشیرینییەکانی شۆڕش" نووسیوە کە لە بەردەستی چاپدایە .

ئه‌نوه‌رخان ساڵی‌ 2018 له‌ وڵاتی‌ نوروێژ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران

ئه‌نوه‌رخان سوڵتانپه‌نا رۆحی‌ شاد بێ‌. شاعیر، شۆڕشگێڕ، نیشتمانپه‌روه‌ر، پێشمه‌رگه‌، رزگاریخواز‌و هه‌رچی‌ سیفه‌تی‌ باش هه‌یه‌ له‌م پیاوه‌دا بوو

  • 1
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌