کۆی دەنگەکان
0
ئارام محه‌ممه‌د
ئارام محه‌ممه‌د عەبدولڕەحمان، ڕۆماننووس، لە ساڵى 1984 لە ناحییه‌ی بالیسان سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر لە دایکبووە.
لە ساڵى 1998 خوێندنى سەرەتایى لە خوێندنگاى سه‌روچاوه‌ی تێکه‌ڵاو تەواو کردووە.
لە ساڵى 2004 خوێندنى ناوەندى و ئامادەیى لە خوێندنگای ئاراسن له شارۆچکه‌ی سه‌روچاوه‌ی سه‌ر به رانیه تەواو کردووە.
لە ساڵى 2008 بڕونامەى به‌کالۆریۆسی له زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی دهۆک وه‌رگرتووه.
لە ساڵی 2012 خەڵاتی لاوی ساڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بۆ بواری ڕۆمان وەرگرتووە.
لە ساڵی 2013 بۆ چیڕۆکی دەزگیرانی گۆڕستان لە ڤیستیڤاڵی هەتاو بۆ ئەدەبی گەنجان خەڵاتی دووەمی چیڕۆکی وەرگرتووە.
لە ساڵی 2014 بۆ چیڕۆکی زمانی دیوار خەڵاتی یەکەمی ڤیستیڤاڵی گەلاوێژی بۆ بواری چیڕۆک وەرگرتووە.
لە زۆربە ی ڕۆژنامه و پاشکۆ ئەدەبییەکانی کوردستان، چیرۆک و وتاری ئه‌ده‌بی بڵاوکردۆ‌ته‌وه.
خاوەنی چەند ڕۆمان و کۆمه‌ڵه چیڕۆکە بەناوەکانى:
سه‌مای سڕبوون، خه‌وتوو، مه‌رگی مێژوونووس، ده‌رگه‌کانیش هیلاکن، رۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم.