هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ئاسۆ فارس

ئاسۆ فارس حارس، رۆماننوس و شاعیر، له‌ ساڵى 1981 له‌ شارى سلێمانى له‌ دایک بووه.

 خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى لە شارى سلێمانى تەواوکردووە.

 له‌ ساڵى 1998 ده‌ستى به‌ نوسین کردووه‌.

 لە ساڵى 2000 یەکەم دەقی شیعری بڵاوکردۆتەوە.

 لە ساڵى 2015 بووەتە ئه‌ندامى لقى سلێمانی یه‌کێتى نوسه‌رانى کورد.

 چه‌ندین بابه‌تى شیعرى و ئه‌ده‌بى له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کاندا بڵاوکردۆتەوە.

 لە چەندین ڤێستیفاڵى نێوخۆیى بە چیرۆک و شیعر بەشدارى کردووە.

 چەندین کۆڕی شیعری لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان سازکردوە.

 خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە.

دوو بەرهەمى چاپکراوى هەیە: ئەوینێک لە سەرا،  پارچه‌یه‌ک له‌ خه‌ڵوز

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌