پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

عەزیز نەسین

محەممەد نەسرەت نه‌سین ناسراو به عەزیز نەسین، چیرۆك نووس و ڕۆمانووس و شاعیر، لە ساڵی 1915 لە دورگه‌ى هایبیلیادا دووه‌مین گه‌وره‌ترین دورگه‌ى توركیا نزیک شارى ئەسته‌مبۆڵ له‌ دایكبووه‌.

 ناوی نەسینی بەکار ھێناوە وەك ناوێکی خوازراو بۆ خۆ پاراستن لە ڕوداوە سیاسیەکانی تورکیا.

 لە ساڵی 1935 ئامادەیی سەربازی تەواو کردووه‌.

 له‌ ساڵى 1935 چۆتە کۆلێژی سەربازی تەکنیکی.

 لە ساڵی 1937 شیعره‌كانى بڵاوكرۆدته‌وه‌.

 لە ساڵی 1939 کۆلێژی سەربازی تەکنیکی تەواوكردووه‌ بە پلەی ئەفسەر لە سوپادا.

 ھەر لەو ماوەیەدا بۆ ماوەی 2 دوو ساڵ لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانى خوێندووه‌.

 له‌ ساڵى 1939 لەگەڵ ڤێدیا – هاوسه‌رگیری‌ كردووه‌، بوه‌ته‌ باوكى 2 منداڵ، بەڵام بەھۆی ئەوەی عەزیز نەسیم لەسەر نوسینەکانی زۆربەی جار بەند دەکرا ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی لەگەڵ ھاوسەرەکەیدان ناکۆکی بکەوێتە نێوانیان و سەختی ژیان وای لە ڤێدیا بکات خیانەت لە ھاوسەرەکەی بکات، بۆیە نه‌سین له‌ ساڵى 1948 لێى جیابۆته‌وه‌.

 ئه‌وكاته‌ى سه‌رباز بووه‌ له‌ کارس cars شیعرى نوسیوه‌ و په‌ره‌ى سه‌ندووه‌ و دواتر ده‌ستى به‌ کورتە چیرۆك نووسین كردووه‌، بەڵام لەبەر ئەوەی پێیان باش نەبوو سەربازێك بنوسێت لەو کاتانەوە ناوی عەزیز نەسینى بەکارھێناوه‌ وەک ناوێکی خوازراو و کورتە چیرۆکەکانى بڵاوكردۆته‌وه‌.

 عەزیز نەسیم لە بیرەوەرییەكانیدا دەڵێت: "لە خێزانێكدا بڕیارم دا ببمە نووسەر هیچ نووسەریان تێدا نەبوو، بەڵكوو هەر خویندەواریشیان تێدا نەبوو، باوكم زوو ئامۆژگاری كردم وووت كوڕم واز لە بیرۆكەی ئەو نووسینە قۆڕە بهێنە، بڕۆ بۆ خۆت كارێك بدۆزەوە، نانی پێ پەیدا بكە، ەڵام بەقسەم نەكرد و وازم نەهینا، لەجیاتی بچمە خویندنگەیە پێنووس بگرمە دەست، چوومە خوێندنگەیەك تفەنگم گرتە دەست...".

 له‌ ساڵى 1944 بەھۆی بەندکردنیەوە لە سوپا وازیهێناوه‌ و چووه‌ بۆ شارى ئیستەمبوڵ و لە گۆڤاری یھێدیگون hedi gün دەستى کردوه‌ به‌كارى رۆژنامه‌نووسیى.

 له‌ ساڵى 1946 بە ھاوکاری ئەدیبی تورکی سەباحەددین عەلی، توانی ڕۆژنامە بەناوبانگەکەی دەربکات کە ناوی مارکۆ پاشا بوو، کە ڕێژەی فرۆشتنی گەیشتە شەست ھەزار دانە لە ڕۆژێکدا.

 له‌ ساڵى 1956 جارێكى دیكه‌ هاوسه‌رگیرى پێكهێناوه‌ته‌وه‌ لە ڕێگەی کارەکەیەوە کچێك دەناسێت بە ناوی مێڕاڵ – meral Celenى تەمەن 21 ساڵه‌، كه‌ ئه‌وكاته‌ خۆى ته‌مه‌نى 41 ساڵ بووه‌، كە ئەمەش لەلایەن خەڵکەوە بە جیاوازی تەمەن لە قەلەم دراوه‌، بەڵام مێڕاڵ سەڕای ھەموو ئەو قسەو قسەڵۆکانە دوای ئەوەی پرس و ڕا بە باوکی دەکا بە عەزیز ڕازی دەبێت و ھاوسەرگیری پێك دەھێنن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى یه‌كتریان زۆر خۆشده‌وێت، به‌ڵام نه‌سین زۆر خیرە له‌ خێزانه‌كه‌ى ده‌كات، چونکە لە دوو تەمەنی جیاوازدان وھەریەکەیان بیرکردنەوایان جیاواز دەبێت ئەمە لە لایەك لە لەیەکی کەش ڕۆژێك مێڕاڵ نامەیەکی عەزیز نەسین دەدۆزێتەوە، کە تێیدا نامەی خۆشەویستە بۆ ژنێك ده‌بێت، سه‌ره‌نجام له‌ دواى بونى 2 منداڵ له‌ ساڵى 1967 له‌یه‌كترى جیا ده‌بنه‌وه‌.

 بە یەکێك لە باشترین نووسەرەکانی جیھان داده‌نرێت و یەکێک بووه‌ لە لوتکەکانی ئەدەبی تورکی بە تایبەتی لە بواری تەنز و کۆمیدیای ڕەش نوسیندا شێوازی نوسینەکانی زۆر سادە بون و واقعی تورکیای نووسیوەتەوە.

 لە ساڵی 1950 بۆ ماوەی 16 مانگ ژیانى له‌زیندا به‌سه‌ر بردووه‌.

 لە ساڵی 1951 لە زیندان ئازادكراوه‌، بەڵام هیچ كارێكى لە ڕۆژنامەكان ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌ و ھەوڵیداوه‌ بۆ بژێوى ژیانى دوکانی فرۆشتنی کتێب بکاتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووه‌.

 لە ساڵانی 1952 تا 1954 وەکو وێنەگر كارى كردووه‌.

 لە ساڵی 1955 جارێكى دیكه‌ بەندکرا بێ ئەوەی ھۆکاری بەندکردنەکەی بزانێت و چەند مانگێک لە زیندان بووه‌.

 لە ساڵی 1956 به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى وتارەکانی جارێكى دیكه‌ ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه‌.

 لە ساڵی 1956 بە ھاوبەشی لەگەڵ ئەدیبی تورکی کەمال تاھیر، سەنتەری بڵاوکردنەوەى خانەی ھزریان دامه‌زراند، بەڵام لە ساڵی 1963 سووتا لەگەڵ ھەزاران کتێب کە لە ناویدا بوو.

 له‌ ساڵى 1977 به‌مه‌به‌ستى سەرپەرشتی كردنى مناڵانی بێ باوک، ده‌زگایەکی دامەزراند و داھاتی ئیشە ئەدەبیەکانی بۆ منداڵانى بێ باوك ته‌رخانكرد تاكو بتوانن خوێندن ته‌واو بكه‌ن.

 له‌ ساڵى 1977 بەشداریکردووه‌ لە کۆنگرەی یەکێتی نووسەرانی ئاسیا و ئەفریقیا لە لەلواندی پایتەختی ئەنگۆلا.

 لە ساڵی 1993 ھەوڵی تیرۆرکردنی درا، بەڵام ڕزگاری بوو، ئه‌گه‌رچى له‌م هه‌وڵه‌دا 37 كەس لە ناوچوون، كە ئامانجیان بوو ئەو هۆتێلەی ئەو لێی دابەزیوە، بیسووتێنن.

 له‌ ساڵی 1995 له‌ ته‌مه‌نى 80 ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ ئه‌لاچاتى شارى ئیزمیر كۆچى دوایى كردووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌