شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

7

بەختیار زێوەر

فایەق كوڕی عەبدوڵڵا زێوەری شاعیرە‌ بە بەختیار زێوەر ناسراوە. لەساڵی 1908 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە.

بەختیار زێوەر شاعیرێكی دیاری كوردستانە‌و لەچەند رشتەیەكی ئەدەبی وەك شیعرو چیرۆك‌و وەرگێڕان خزمەتی كردووە. بەڵام زیاتر وەك شاعیر ناسراوە‌و پشكی شێری بەرهەمەكانی شیعرن‌و خاوەنی دیوانی خۆیەتی.

سەرەتا چۆتە حوجرە‌و وانە ئاینییەكانی خوێندووە. دواتر چۆتە قوتابخانەی ئاسایی و قۆناغی سەرەتایی تەواو كردووە‌و پاشان لەقوتابخانەی شەو قۆناغی ناوەندی خوێندووە.

لە تەمەنی حەڤدە ساڵییەوە، دەستی بە هۆنینەوەی شیعر كردووە‌و خاوەنی چەندین شیعری بەرز‌و جوانە‌و چەندین سروودی نیشتمانیشی هەیە. هەموو ئەوانە لەدوو توێی دیوانەكەیدا چاپكراون كە مەحموود زێوەر كۆی كردۆتەوە‌و

بێ‌ لەشیعر، بەختیار زێوەر بایەخیشی بەنووسینی چیرۆك داوە‌و ساڵی 1945 چیرۆكی شەوێك لەسەر لوتكەی ئەڤەرەستی نووسیوە‌.

ئەم شاعیرو روناكبیرەی كوردستان لە31ی كانونی یەكەمی 1952 بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی 44 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

لە گۆڕستانی گردی جۆگەی سلێمانی بەتەنیشت گۆڕی باوكییەوە نێژراوە. بەھۆی تێکدانی گۆڕستانی گردی جۆگە لە ساڵی 2008دا تەرمی پیرۆزی خۆی و باوکی لە گۆڕستانی ئابڵاخ بەخاک سپێردرانەوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌