پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

بێھرووز بووچانی

بێھروز بووچانی ساڵی 1362 (1983 زايينى) له‌ شاری‌ ئیلامی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

ڕۆژنامەوان، پارێزەری مافی مرۆڤ، نووسەر و بەرھەمھێنەرێکی کوردی رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌.

بێھروز بووچانی لە ساڵی 2013دا لە بەلەمێکی تێکشکاو لە زەریای هێمن نزیک لە ئوسترالیا رزگارکرا و بۆ ماوەی شەش ساڵ لە کەمپێكی دوورگەی پاپوا نیو گینیا لەژێر چاودێریی حکومەتی ئوسترالیادا مایەوە.

بووچانی خاوەنی کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە چیاکان"ـە کە لە کەمپێكی کۆچبەران لە دوورگەی مانوسی ژێر دەسەڵاتی ئوستڕالیا لەسەر مۆبایلەکەی لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی واتساپ کتێبەکەی نووسی و بڵاویکردەوە.

دەرچووی هەردوو زانکۆی تەربیەت موعەلیم و تەربیەت مودەریسی تارانە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانستە سیاسییەکان، جوگرافیای سیاسی و جیۆپۆلیتیک. مامۆستایە لە بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی وێڵزی باشوور، لێکۆڵەرە لە ناوەندی کۆچبەرانی ئاسیای سەر زەریای هێمن لە سیدنی، ئەندامی فەخری گروپی نێودەوڵەتی پێنە.

پێشتر لە گۆڤاری کوردیی “وریا” کاری کردووە، جگە لەم خەڵاتە ئەدەبیانە، بوچانی چەندین خەڵاتی رۆژنامەڤانی و مافەکانی مرۆڤیشی وەرگرتووە، لەوانەش خەڵاتی میدیایی رێکخراوی لێبوردنی نێودەڵەتی بۆ ساڵی 2017، خەڵاتی سیمپزیۆمی دادی کۆمەڵایەتی دیاسپۆرا، خەڵاتی کورسی بەتاڵی ئازادیی ڤیکتۆریا بۆ ساڵی 2018 و خەڵاتی ئاننا پۆلیتکۆڤسکا بۆ کاری رۆژنامەڤانی.

کتێبەکەی بووچانی دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو و مانگی ئابی ساڵی رابردوو لە ئوسترالیا خەڵاتی باشترین ژیاننامەی ساڵی پێبەخشرا. بوچانی لە کاتێکدا ئەو خەڵاتەی وەردەگرت کە ماوەی شەش ساڵ بوو لە کەمپێکی کۆچبەران لە دوورگەی مانۆس دەستبەسەر بوو.

 بووچانی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 لە نیوزیلاندایە و لەدوای ئەوەی بەشداری لە فیستیڤاڵێکی تایبەت بە کتێب و نووسین کرد، حکومەتی نیوزیلاند بڕیاریدا مافی پەنابەری پێبدات.

نووسینگەی پەنابەر و کۆچبەرانی نیوزیلاند ساڵی‌ 2020 مافی پەنابەرییەکەی پێداوە کە رۆژی لەدایکبوونی بوچانییە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌