دووشەممه - 6ی پووشپەڕی 2722

کۆی دەنگەکان

18

بێهزاد خۆشحاڵی

ساڵی 1351 هەتاوی بەرانبەر بە 1972 زایینی لە شاری سەقز له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان لەدایک بووە.

بێهزاد تا ئێستا ده‌یان كتێبی‌ به‌پێزی‌ نووسیوه‌‌و لێكۆڵه‌رێكی‌ مێژوویی‌ ئه‌كادێمییه‌.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەرلە زێدەکەی واتە شاری سەقز تەواو کردوەو لە ساڵی 1364 دا کۆچیان کردوە بەرەو شاری سنە.

خوێندنی دواناوەندی و دەورەی سەرەتای زانکۆی هەر لەشاری سنە تێپەڕاند دواتر لە ساڵی 1375هەتاوی دا بووە خوێندکاری زانکۆ کە لە زانکۆی کردستان کارناسی علوومی ئازمایشگایی وەرگرتووه‌ لە زانکۆی بووعەلی سینای هەمەدان لیسانسی ئابووری نەزەری وەرگرت.

بێهزاد خوشحاڵی وەک نووسەرێکی ئاکادیمی سەقز و کوردستان لە بیروڕادەربڕینێک کە لە ساڵی 1384 هەتاویدا لە گەورەترین بیرورادەربڕین (نەزەرسەنجی) سەربەخۆی ئێرانیەکان بەناوی پاسارگارد بەرێوە چوو لە نێوان 10 نووسەری هەڵکەوتوو لە 100 ساڵی رابردوودا ناوی هاتەنووسین و وەک گەنجترین نووسەر ناسێندرا و میداڵێکی وه‌رگرت.

بێهزاد تێکەڵبوون بە دنیای نووسەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1376 هەتاوی و توانیویەتی گەلێ بەرهەمی بەکەڵک وسوودمەند پێشکەش بە کۆمەڵگای کوردەواری و کتێبخانەی کورد بکات.

بێهزاد به‌هۆی‌ زه‌خت و گوشاره‌كانی‌ حكوومه‌تی‌ ئێران به‌ ناچار رووی‌ كرده‌ باشووری‌‌و كوردستان‌و دوای‌ چه‌ند ساڵ‌ مانه‌وه‌ ئێستا له‌ وڵاتی‌ ئاڵمانه‌.

له‌وێ‌ ناوەندێکی‌ بۆ پۆلێنبەندی بەڵگەکانی تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان‌دا دامه‌زراندووه‌ به‌ناوی‌ کوردستان تریبووناڵ.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌