کۆی دەنگەکان
0
بڵند حه‌یده‌ری
له ساڵى 1926 له شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه، شاعیرى كورد به‌زمانی عه‌ره‌بی شیعره‌كانی نوسیوه.
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئەربیل ئولا تەواو كردووە.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌فسه‌ری سوپای عیراق بووه، به‌شێكى ته‌مه‌نى له شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركوك و شاره‌كانى عێراق به‌سه‌ربردووه.
هێشتا گه‌نج بووه دایك و باوكی كۆچی دواییان كردووه.
كۆچى دوایى دایك و باوكى كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی به‌جێهێشووه و به‌كاری كرێكاری و عه‌ریزه‌نوسییه‌وه خه‌ریك بووه.
له‌پاڵ كاره‌كانى بۆ بژێوى ژیانى خولیای شیعر و ئه‌ده‌ب بووه و به‌شێكی كاته‌كانی بۆ خوێندنه‌وه‌و خۆرۆشنبیركردن له‌كتێبخانه گشتییه‌كان ته‌رخانكردووه و كتێبه ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی و ده‌روونییه‌كانی خوێندۆته‌وه.
دیوانى شیعرى خفقة الطين، دیوانى شیعرى أغاني المدينة الميتة، دیوانى شیعرى جئتم مع الفجر، دیوانى شیعرى خطوات في الغربة، دیوانى شیعرى رحلة الحروف الصفر، دیوانى شیعرى أغاني الحارس المتعب، دیوانى شیعرى حوار عبر الأبعاد الثلاثة و كتێبى زمن لكل الأزمنة چاپكردووه.
لە ساڵى 1996 له ته‌مه‌نى 70 ساڵى به نه‌خۆشى له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى شاری له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه.