پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

دڵشاد مەریوانی

 دڵشاد محەممەد ئەمین فەتاحی مەریوانی ناسراو به‌ دڵشاد مەریوانی له‌ ساڵی‌ 1947 له‌دایك بووه‌.

نووسەر، ڕۆژنامەوان و شاعیر و ئەکتەری کورد بوو.

باوکی لە ساڵانی سی سەدەی بیستەمەوە لە گوندی کاڵێی خوارووکاڵێی خوارووی مەریوانەوە، هاتووەتە پێنجوێن. پاشان شاری سلێلمانی و هەر لەوێ ژنی هێناوە و نیشتەجێ بوە.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی هەر لەسلێمانی تەواو کردووە.

بۆ تەواو کردنی خوێندنی زانستگا چووەتە شاری بەغدا بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانستگای بەغدا. کۆلێژی زمان و ئادابی تەواو کردووەو سالی 1972 بەکالۆریۆس لیسانسی تیادا وەرگرتووە.

هەر لەمانگی مارسی 1963ـه‌وە کاری سیاسی و خەباتی ژێر زەمینی کردوە. چەندین جار زیندانی کراوەو ئازار و ئەشکەنجە و دەربەدەری دیوە.

ئەندامی کۆمەڵی رۆشنبیری کورد، یەکێتی نووسەرانی کورد، نەقابەی رۆژنامە گەرانی عێراق ئەندامی هاوبەش بوە.

ماوەیەک چەند بەرنامەیەکی ئەدەبی و رۆشنبیری لەرادیۆی عێراق بەشی کوردی وتەلەفزێونی کەرکوک بەشی کوردی بردووە بەرێوە. بەرهەمە ئەدەبی و رۆشنبیرییەکانی لەرۆژنامەکانی: ژین، هاوکاری، کاری میللی، بیری نوێ، دەنگوباس. . هتد، . بڵاوکردۆتەوە. هەروەها لە گۆڤارەکانی: بەیان، رۆشنبیری نوێ، رۆژی کوردستان، دەنگی کرێکار، تریفە. . هتد. . . بڵاوکردووەتەوە

گەلێک وتاری رەخنەی ئەدەبی لەسەر نووسەران و شاعیران و رۆشنبیرانی کورد نووسیوە.

پتر لە 17حەڤدە شانۆ نامەی نووسیوەو وەریگڕاوەو ئامادەی کردووە.

چەندین محازەرە و کۆڕی ئەدەبی و رۆشنبیری کۆڕی رەخنە سازی بە درێژایی 12دوازدە ساڵ دەربارەی: شیعر، رەخنە، ئافرەتان، چیرۆک، ئەدەبی فۆلکۆری کوردی هتد پێشکەش کردووە.

شیعری بەرەنگاری گەلێک لە شاعیرانی عەرەب و فارسی و ئەوروپایی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

لە ژیانی ئاشکرای ئەدەبیدا چه‌ندین نامیلکەی‌ سەربەخۆیانە لە چاپ داوە.

لەکاتی قوتابێتیدا لە زانستگای بەغدا 1969-1972 دامەزرێنەرو سەرۆکی تیپی شاڵاوی کەرکوکی هونەری بوو.

لە ئەیلوولی 1984ەوە وازی لە هەموو ئیلتیزام و کاروبارێکی سیاسی هێناوە و گەڕاوەتەوە لای نامەو دەفتەرو قەڵەمەکەی.

بەکرێکاری و بێ کاری ژیانی بردۆتە سەر هەتا گەڕاوەتەوە سەر کاری دەوڵەت بووە بە مامۆستا لە ئامادەیی هەڵگورد تا ساڵی 1987.

بەهۆی رەفز کردنی جیش الشعبییەوە دووبارە لە وەزیفە دەرکرا.

لە 1988 دانرایەوە لەناوەندی سەرۆک. لە 1989 ئامادەیی شۆرش 2مانگ.

لە ساڵی‌ 1989دەستگیر کراوە و شەهید کراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌