چوارشەممه - 21ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

0

دوكتور سۆران کوردستانی

بەهمەن فەریوەر ناسراو بە دوكتور سۆرانی کوردستانی لە ساڵی 1955 لە شاری سنە له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان لە دایك بووە.

دوکتور سۆران لێکۆلەر، که‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بی‌و نووسەری پڕکاری کورد بوو.

 خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی سنە، کرماشان، مەشهەد، تاران، ئەردەبێل، مەهاباد و ورمێ خوێندوە و لە زانکۆی تاران دوكتورای پزیشکی وەرگرتوە.

دوکتۆر سۆران وێرای زانینی زمانه‌کانی ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، تورکی و فارسی، به‌ سه‌ر ته‌واو شێوه‌زاره‌کانی زمانی کوردی و زمانه‌ که‌وناراکانی ئه‌وستایی و پاڵه‌وی و هاوکات شێوه‌زمانه‌کانی تاتی، تالێشی، گیله‌کی و ته‌به‌ری شاره‌زا بووه.

‌جگە لە نووسینی دەیان کتێب و وتار، لە چەندین فێستیڤالی نێوخۆیی و دەرەکی بەشداری کردوە. بەشێک لە بەرهەمەکانی بریتین لە: رێزمانی کوردی، "پیرامون دستور زبان کردی"، "رۆژژمێری سۆران"، "کردی بیاموزیم"، "اکسیر زیبایی"، "رسالە عشق"، "چەپکێ نێرگیز"، "دوو رشتە یاقووت و مەرجان"، "خوا یارت بوو"، "رۆڵە بزانه‌"، "ێ‌موزش مقدماتی زبان کردی"، "کوردی فێر بین"، "منظومە کردی سلام بر شاهو"، "ژینەژان"، "قبالەهای کهن اورامان"، "کردی هنر است، کردی شکر است" و چه‌ند به‌رهه‌مێکی ديكه.

 دوکتور سۆران کوردستانی که‌ له‌ ماوه‌یه‌ی ژیانی‌دا ده‌یان به‌رهه‌می له‌ سه‌ر زمان و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی خستبۆ سه‌ر پاشخانی کتێبخانه‌ی کوردی، ساڵی‌ 2013 لە تەمەنی 57 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌