شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

2

فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی

فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی له‌ ساڵی 1962 زایینی له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتۆته‌ دنیا.

له‌ بواری شیعردا به‌ یه‌كێك له‌ ده‌نگه‌ دیار و كاریگه‌ره‌كانی شیعری نوێی كوردی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.

له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ سروه‌‌و حه‌وتوونامه‌ی‌ سیروان نووسه‌ر بووه‌‌و چالاكی‌ به‌رچاوی‌ بووه‌.

له‌ چه‌ندین ته‌له‌ڤزیۆنیش به‌رنامه‌ی‌ پێشكه‌ش كردووه‌.

وه‌ك كارناسی‌ فه‌رهه‌نگی‌‌و ئه‌ده‌بی‌ له‌ چه‌ندین شاری‌ رۆژهه‌ڵات رۆڵی‌ گێڕاوه‌.

چه‌ندین ساڵیش پێشمه‌رگه‌ بووه‌‌و ئێستا دانیشاووی‌ وڵاتی‌ ئاڵمانه‌.

شێعره‌كانی‌ زۆرتر له‌ وه‌سفی‌ پێشمه‌رگه‌‌و شۆڕشه‌‌و ناوبانگی‌ زۆره‌ به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ شێعر‌و كتێبی‌ شێعری‌ بڵاو كردۆته‌وه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌