کۆی دەنگەکان
20
فەرھاد پیرباڵ
فه‌رهاد پیرباڵ عومه‌ر، شاعیر، رۆماننوس، چیرۆكنووس، شانۆنووس، نیگاركێش، ره‌خنه‌گرى ئهدهبیو ده‌رهێنه‌ر، له ساڵى 1961 له گه‌ڕه‌كى خانه‌قاى شارى هه‌ولێر له دایكبووه.
له ساڵى 1984 خوێندنى زانكۆیى له زانكۆى سلێمانى ته‌واو كردووه.
له ساڵى 1984 چوه‌ته شاخ و له یەکێتیی نووسەرانى كورد كارى كردووه.
له شاخ شانۆنامەى ماڵئاوا ئه‌ى وڵاتهكهمى بڵاوكردۆته‌وه.
بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازیی نەکات چووەتە وڵاتى ئێران بۆ ماوه‌ى 8 مانگ لەوێ ماوەتەوە.
له ئێرانه‌وه چووته تاراوگه، سه‌ره‌تا چووه بۆ ئه‌ڵمانیا دواتر چووه بۆ دانیمارك و 2 ساڵ له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
ئه‌وكاته‌ى له ئه‌ڵمانیا و دانیمارك بووه سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەب بووە.
وەکوو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆرێک لە گۆڤارەکانی وەکو خەرمانە و نودەم لە ستۆكهۆڵم، یەکگرتن و دەروازە لە دانمارک، ھیوا لە پاریس، كارى كردووه.
به‌هۆى دابه‌شكردنى زەمالەی حکوومەتی فەڕەنسا کە لەلایەن ئه‌نستیتۆى كوردى پاریس دابه‌شكرا، چوه‌ته فه‌ڕه‌نسا.
له ساڵى 1994 له زانكۆى سۆربۆن بڕوانامه‌ى دكتۆراى به‌ناونیشانى مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی به‌ده‌ستهێناوه.
له ساڵى 1994 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و هه‌مان ساڵ له زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین دامه‌زراوه.
ده‌یان كتێب، شێعر، چیرۆك، شانۆنامه و لێكۆڵینه‌وه‌ى نووسیوه و چاپ‌و بڵاوى كردۆته‌وه. چه‌ندین فیلمیشی درووست كردووه.