چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

حاجی قادری کۆیی

حاجی قادرى شاعير کوری ئەحمەدە لە ساڵی 1815ی زایینی لە گوندی گۆرقەرەج، لە باشووری خۆرئاوای شاری کۆیە له‌ باشووری‌ كوردستان، لە دایك بووە.

هەر بە منداڵی باوکی دەمرێ و دایکی ناوی فاتم بووە، لەبەر هەژاری و نەداری ئەم منداڵە هەڵدەگرێت و دەیهێنێتە شاری کۆیە، تا وردە وردە گەورە دەبێت و لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەخریتە بەرخوێندن. بۆ ناو کۆری فەقێیان و دەبێتە سوختە و لە مزگەفتی موفتی شاری کۆیە خەریکی خوێندن دەبێ، لە لای مەلا ئەحمەدی ئۆمەر گونبەتی زۆری خوێندوە .

بە فەقێیەتی دەچێتە خۆشناوەتی - هەولێر – سەردەشت، مهاباد، شنۆ، سلێمانی، باڵەکایەتی.

دوای تەواوکردنی فەقێیەتی دەگەرێتەوە شاری کۆیە، خاوەن زەوی و زارەکانی کۆیە زۆر ڕێزیان لێناوە، بەڵام لەگەڵ شێخ و مەشایخەکاندا دەمەقاڵەی زۆر بووە و لەگەڵیان نەگونجاوە‌و دەچێته‌ هەولێر.

پاش ماوەیەك دەچێته‌ دۆڵی خۆشناوەتی و رەواندز، دوای دەرۆن بۆ ناو هۆزی حەیدەرانی لە تورکیا و لە ساڵی 1854 دا دەچێت بۆ ئەستەمبۆڵ و دەچێته‌ لای بەدرخانیەکان.

حاجی دەبێتە مامۆستای کوڕەکانی بەدرخان پاشا، ئیتر لەگەڵ ڕۆژگاردا دەمێنێ و تا ساڵی1897 لە تەمەنی 79 ساڵیدا هەر لە ئەستەمبۆڵ کۆچی دوای دەکات و لە گۆرستانی قەرەجە ئەحمەد لە بەری ئەسکۆدار نێژراوە.

حاجی‌ قادر له‌دوای‌ خۆی‌ كۆمه‌ڵێك شێعری‌ ناوازه‌ی‌ به‌جێ‌ هێشتووه‌‌و دیوانێكیشی‌ به‌ناو دیوانی‌ حاجی‌ قادر چاپ بووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌