کۆی دەنگەکان
0
حەمدی
ئەحمەد بەگی کوڕی فەتاح بەگ ناسراو بە حەمدی ساڵی 1876 لهدایك بووه.
شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.
حەمدی سەرەتا لە حوجرەی مزگەوتەكانەوە دەستی بەخوێندن كردووەو دواتر چۆتە قوتابخانەی روشدیەی سەربازی.
هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە خولیای شیعر بووەو لەتەمەنی 16 ساڵیدا یەكەم شیعری نوسیوە. لەسەردەمی ئینگلیزەكاندا، ماڵەكەی تاڵانكراوەو كتێبخانەكەی سوتێنراوەو رەنجی چەندین ساڵی بەبا دراوە.
حەمدی شاعیرێكی نیشتمانپەوەرو بەهەڵوێست بووەو هەمیشە بەشیعرە بەرزەكانی بەگری لەمافەكانی گەلەكەی كردووە. یەكێك بووە لەهاوكارەكانی شێخ مەحموودی نەمرو كەشێخ دەستگیر كراوەو دوورخراوەتەوە، حەمدی چۆتە شاخو سێ ساڵ بەكولەمەرگی ژیاوەو دوای ئازادبوونی شێخو گەڕانەوەی بۆ سلێمانیو پێكهێنانەوەی حكوومەتەكەی، حەمدی بۆتە نازری گومرگی كوردستانو چەند رۆژێك دەوامی كردووەو وازی هێناوە.
لەساڵانی 1924 - 1926 حەمدی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بووەو خزمەتێكی زۆری بەشاركردووەو دوای ئەوە وازی لەهەموو كاروبارێكی حكوومی هێناوەو خۆی بۆ شیعرو ئەدەب تەرخان كردووە.
زمانەكانی عەرەبیو فارسیشی زانیوە.
زۆربەی شیعرەكانی شیعری نەتەوەییو نیشتمانی بوونو لەبوارەكانی دیكەی وەك خۆشەویستیو ئاینیو وەسفی سروشت شیعری نوسیوە.
شیعرەكانی حەمدی لە دووتوێی دیوانێكدا كۆكراونەتەوەو چاپ كراون.
حەمدی لەتەمەنی 60 ساڵی و لە ساڵی 1936 كۆچی دوایی كردو لەگردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا.