کۆی دەنگەکان
0
حه‌سه‌ن یاسین
حه‌سه‌ن یاسین عه‌بدولڕه‌حمان، نووسەر و وەرگێڕ، ساڵى 1965 لە شارى هەولێر لە دایکبووە.
لە ساڵى 1992 بڕوانامەى به‌کالۆریۆسى له کۆمه‌ڵناسی لە کۆلێژی ئادابى زانکۆی سه‌لاحه‌ددین بەدەستهێناوە.
لە ساڵى 2007 بڕوانامەى دووەمى به‌کالۆریۆسى له‌زانسته سیاسییه‌کان، لە به‌شی یاسا و سیاسه‌تى فاکه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کانى زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.
لە ساڵى 2019 بڕوانامەى ماسته‌رى له به‌شی کۆمه‌ڵناسی، کۆلێجی ئادابى زانکۆی عه‌ین شهمس لە قاهیره بەدەستهێناوە.
لە مانگى 4ى 1981 تێکه‌ڵ به‌کاری سیاسیی نهێنی بووه له‌نێو چوارچێوه‌ی رێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان.
له رۆژى 17/4/1987 له‌سه‌ر کاری سیاسی له‌لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منی هه‌ولێره‌وه بۆ ماوه‌ی 6 مانگ گیراوه.
چەندین جار گیراوەو ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
له ساڵی 1989 له‌هه‌ولێر به‌نهێنی رۆژنامه‌ی ئاسۆی کرێکاری ده‌رکردووه.
له ساڵى 1995 تاکو ساڵى 2001 ئەندامی مەکتەبی راگەیاندن و ئەندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی و پاشان بەڕێوەبەری رادیۆی مەرکەزی و رادیۆی سلێمانی بووه.
له ساڵی 1998 له‌سلێمانی یه‌که‌مین رۆژنامەی ئه‌هلیی ده‌رکردووه به‌ناوی رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌که بووه و رۆڵیان له ره‌خنه‌گرتن له حزبه ئیسلامییه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌بووه.
له‌رادیۆ و ته‌له‌فزیۆندا کاری نووسه‌ری و هه‌واڵسازی و به‌ڕێوه‌به‌ریی کردووه.
له گۆڤاره‌کانی بیروهۆشیاری و نۆڤین وه‌ک نووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین و سه‌رنووسه‌ر کاری کردووه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌و گۆڤارانه بڵاوکردۆته‌وه.
له رۆژنامه‌ی هه‌واڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین بووه.
لە چەندین رۆژنامە و گۆڤار وتارى بڵاوکردۆتەوە و گۆشەى تایبەتى هەبووە لەباره‌ی کاروباری رێکخراوه ئیسلامییه توندڕهوکانه.
له ساڵى 2006 لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ناوی مێژووی پێوه‌ندییه نهێنییه‌کانی نێوان ئه‌نسارولئیسلام و رێکخراوی قاعیده بڵاوکردۆته‌وه و ساڵی 2006 وه‌ک کتێبیش چاپ و بڵاویکردۆته‌وه.
جێگری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری که‌لتوور بووه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی کوردستانه.
لە ساڵى 2006 تاکو ساڵى 2008 سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری دۆسێی ئیسلام بووه، که گۆڤارێکی لێکۆڵینه‌وه‌یی بووه‌و بایه‌خی به ئیسلام، ئیسلامی سیاسی و سۆسیۆلۆجیی ئایین داوه.
لە ساڵی 2005 کتێبی 36 وانە لەبارەی رۆژنامەنووسی و رۆژنامەنووسیی کوردییەوەی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخانەوە چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
ساڵى 2019 بەهاوبەشی لەگەڵ عوسمان حەمەڕەشید گورونەوە کتێبی بەکر سدقی، گیانی نەتەوەیی و رەوتی رووداوەکانی عەزیز یاوەریان لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوە.
ساڵى 2019 رۆمانی دڵدارەکەم داعشەی خاتونی میسری هاجەر عەبدولسەمەدی لەعەرەبییەوە وەرگێراوەتە سەر زمانى کوردى.