یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

حەسەن قزڵچى

حەسەن قزڵچى

حەسەن قزڵچى، چیرۆكنوس و نووسەر و وەرگێڕ، لە ساڵی‌ 1914 لە شارى بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.

لە تەمەنی‌ 6 ساڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن.

 سەرەتا لە لای‌ باوکی‌ و دواتر لە لای‌ مامۆستا مەلا ئەحمەدی‌ فەوزی‌ و مەلا ئەحمەدی‌ تورجانی‌ زادە خوێندویەتی‌.

 پاش چەند ساڵ‌ خوێندن بۆتە فەرمانداری‌ شاری‌ مھاباد.

 زۆربەی‌ لایەنەکانی‌ ژیانی‌ شاراوەن.

 یەکێک بووە لەوانەى رۆڵێکی‌ رووناکبیری‌ و رامیاری‌ باشیان هەبووە لە کۆماری‌ کوردستان.

 لە سەردەمى لاوێتیدا بە ناوی‌ نھێنی‌ ژیر پەیوەندی‌ کردووە بە کۆمەڵەی‌ ژیانەوەی‌ کوردستان.

 لە گۆڤارەکانی‌ کوردستان، ئاوات و گۆڤارى هەڵاڵە نوسینەکانی‌ بڵاوکردۆتەوە.

 لە ساڵی‌ 1946 سەرنووسەر و بەڕێوەبەری‌ گۆڤاری‌ وێژەیی‌ و رامیاریی‌ گشتیی‌ ھەڵاڵە بووە کە لە بۆکان دەرچووە.

 دواى نەمانى کۆماری‌ کوردستان لە باشوورى کوردستان جێگیردەبێ‌.

 لە ساڵی‌ 1953 بەبیانوی‌ ئەوی‌ خەڵکی‌ عێراق نیە لەلایەن رژێمی‌ بەعسەوە تەسلیم بە ئێران کراوەتەوە، بەڵام لە دەرفەتێکدا خۆی‌ لە دەستی‌ پۆلیسی‌ ئێران رزگار دەکا و خۆی‌ دەگەیەنێەوە شاری‌ ھەڵەبجە و لەوێ‌ نیشتەجێ‌ دەبێ‌، دواتر دەچێتە شارى بەغدا.

 لەدواى ئەوەى لەشارى بەغدا جێگیر دەبێت دواتر دەچێتە وڵاتی‌ بولگاریا و لەوێ‌ لە رادیۆی‌ پەیکی‌ ئێران دەبێتە بێژەری‌ ھەواڵی‌ رامیاری‌ بە زمانی‌ کوردی‌.

 دواى رووخانی‌ رژیمی‌ پاشایەتی‌ ئێران، لە ریزەکانی‌ حیزبی‌ توودەی‌ ئێران وەک سەرنووسەری‌ رۆژنامەی‌ مردم کە بە کوردی‌ دەردەچوو کاری‌ کردوە.

 لە ساڵی‌ 1983 لە تەمەنى 70 ساڵى جارێکى دیکە دەگیرێت و زیندانى دەکرێتەوە .

 لە ساڵی‌ 1985 دواى ئەوەى 10 مانگ لە ژێر شکەنجەی‌ جەستەیی‌ و دەروونی‌ دا دەبێ‌ لە بە ھۆکاری‌ نادیارەوە لە زینداندا کۆچی‌ دوایی‌ کردووە و لە ژێر چاودێریی‌ حکوومەت تەرمەکەی‌ لە گۆڕستانی‌ بەھەشتی‌ زارای‌ تاران بەخاک دەسپێردراوە.

 دەیان بابەتی‌ ئەدەبی‌ لە زمانەکانی‌ فارسی‌، تورکی‌، بولگاری‌ و عەرەبی‌ وەرگێڕاوە بۆ زمانی‌ کوردی‌.

 زمانەکانى کوردى، فارسی‌، تورکی‌، بولگاری‌ و عەرەبی‌ زانیوە.

 تاکو ئێستاکە چەندین کۆڕ و سمینار لە بارەى ژیانیەوە ئەنجامدراوە.

کۆمەڵێک بەرهەمى هەیە، لەوانە: ئاشتیخوازیی‌ لادێیی‌ و پەیمانی‌ دوولایی‌، پێکەنینى گەدا، تیۆری‌ ئەدەبی، زاراوەی‌ سیاسی‌ کۆمەڵایەتى، کورتە چیرۆک

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌