پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

هێدی

خالید ئاغای حیسامی ناسراو بە هێدی كوڕی‌ حاجی محەمەد ئاغا لە ساڵی 1306ی هەتاوی (1927ی زایینی) لە گوندی شێخاڵی لە ناوچەی موکریان لە نێوان بۆکان و مەهاباد به‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان لەدایک بووە.

مامۆستا هێدی هەر لەو گوندەدا نراوەتە بەر خوێندن.

دوای تێپەڕکردنی دەورەی خوێندن و گەیشتن بە سەردەمی لاوێتی کە هاوکات بووە لەگەڵ چالاکیی کۆمەڵەی ژ. ک و پاشان دامەزرانی کۆماری کوردستان له 1946 وردە وردە هەستی کوردایەتی تێدا گەشەی کردووە سەرەڕای ئەوەی کە وەک پێشمەرگەیەکی چالاک لە ڕووداوەکاندا بەشداریی کردووە، وەک شاعیرێکی لاویش بە نازناوی شێواو لە زۆربەی رۆژنامەو گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا شێعری بڵاو کراوەتەوە.

پاشان ڕوو دەکاتە باشووری‌ کوردستان و تێکەڵ بە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بووە و کەسێکی نزیک له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ بارزانی بووە و شانەبەشانی نووسەرانی دیکەی وەک هەژار لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان خزمەتی شۆڕش و زمان و ئەدەبی کوردییان کردووە.

لە پاش راپەڕین و دامەزرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە، تا کۆتایی ژیانی نشتەجێی باشووری کوردستان بوو.

خالیدی حیسامی لە ساڵی 1997 توشی نەخۆشی دڵ بووە و دوای ماوەیەکی درێژ بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ڤییەنا دەکرێت، بەڵام نەخۆشییەکەی بەرۆکی بەرنادات.

مامۆستا هێدی یەک لە شاعیرە کلاسیک و غەزەڵنووسەکانی کوردە کە لە ڕێچکەی شاعیرانی قوتابخانەی شیعری موکریانە و پاش هەژار و هێمن بە زمان و دەربڕینی تایبەتی غەزەل کەسێکی ناسراوە و ستایل و ڕێچکەی تایبەت بە خۆی هەیە.

خاوەنی چوار کتێب و دەیان شیعرە.

شاعیری ناسک خەیاڵ و ناسراوی کورد، ساڵی‌ 2016 لە شاری هەولێر لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌